ئیسرائیل حه‌له‌بی بۆردوومان كرد
هێزی به‌رگریی ئاسمانی سوپای سووریا وه‌ڵامی ده‌ستدرێژییه‌كی ئیسرائیلیان بۆ سه‌ر فڕۆكه‌خانه‌ی حه‌له‌ب ده‌داته‌وه
K24 – هه‌ولێر:
وه‌زاره‌تی به‌رگری سووریا، رایگه‌یاند، هێزی به‌رگری ئاسمانی سوپای سووریا وه‌ڵامی ده‌ستدرێژییه‌كی ئیسرائیلیان بۆ سه‌ر فڕۆكه‌خانه‌ی حه‌له‌ب و ناوچه‌ی پیشه‌سازی داوه‌ته‌وه.
وه‌زاره‌تی به‌رگری سووریا راشیگه‌یاندووه، كاتژمێر 11ی شه‌وی چوارشه‌ممه، سوپای ئیسرائیل بۆردومانی فڕۆكه‌خانه‌ی حه‌له‌ب و ناوچه‌ی پیشه‌سازی به مووشه‌ك كردووه و هێزی به‌رگری ئاسمانی سووریا به‌رپه‌رچی په‌لاماره‌كه‌ی داوه‌ته‌وه.
هه‌روه‌ها باسی له‌وه‌شكردووه، ژماره‌یه‌ك له مووشه‌كه ئیسرائیلییه‌كان له ئاسماندا ته‌قێنراونه‌ته‌وه.
روانگه‌ی سووریا بۆ مافه‌كانی مرۆڤ رایگه‌یاندووه، ئه‌و په‌لاماره‌ی ئیسرائیل بۆ له‌ناوبردنی كۆگای هێزه‌كانی سووریا بووه و هاوكات به‌و هۆیه‌وه كاره‌با له پارێزگای حه‌له‌ب بڕاوه.
ئه‌و بۆردومانه‌ی ئیسرائیل بۆ سه‌ر سووریا له كاتێكدا بووه، كه ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی دانیشتنێكی تایبه‌تی له باره‌ی پرسی به‌رزاییه‌كانی جۆلان به‌ڕێوه‌ده‌برد.
به‌رزاییه‌كانی جۆلان له ساڵی 1967 له لایه‌ن سوپای ئیسرائیله‌وه داگیركراوون و له نوێترین پێشهاتیشدا، دۆناڵد تره‌مپی سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا، رایگه‌یاند، ئه‌و ناوچانه وه‌ك به‌شێك له خاكی ئیسرائیل ده‌ناسن و ئه‌وه‌ش كاردانه‌وه‌ی لێكه‌وته‌وه، به‌و پێیه‌ی كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی به‌رزاییه‌كانی جۆلان به به‌شێك له خاكی سووریا ده‌زانن و به داگیركراو له قه‌ڵه‌می ده‌ده‌ن.
#سوريا تتهم #اسرائيل بشن #غارات على #مطار_حلب حيث استهدف مخزن أسلحة وقطعت الكهرباء عن #حلب #ايران #الجولان_السوري_المحتل pic.twitter.com/QDBjndHeBp
— Ziad Halabiزياد حلبي (@ziadhalabi1) March 27, 2019
صور متداولة لانفجارات #حلب pic.twitter.com/4DayV0EqKx
— هاشم السيد حسن (@sayedhashem77) March 27, 2019