رووسیا وه‌ڵامی تره‌مپی دایه‌وه
پێویسته دۆناڵد تره‌مپی سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا هێزه‌كانی له سووریا بكێشێته‌وه
K24 – هه‌ولێر:
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی رووسیا رایگه‌یاند، پێویسته دۆناڵد تره‌مپی سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا هێزه‌كانی له سووریا بكێشێته‌وه.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی رووسیا راشیگه‌یاند، پێش ئه‌وه‌ی تره‌مپ داوای ده‌رچوونی رووسیا له ڤه‌نزوێلا بكات، پێویسته هێزه‌كانی خۆی له سووریا بكێشێته‌وه.
ئه‌مڕۆ سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا، دۆناڵد تره‌مپ، رایگه‌یاند، بۆ وه‌ده‌رنانی رووسیا له ڤه‌نزوێلا، هه‌موو بژارده‌كان به رووی ئه‌مه‌ریكادا كراوه‌ن.
ئه‌و قسانه‌ی تره‌مپ له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا، دوای كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ فابیانا رۆسالیس، هاوسه‌ری خوان گوایدۆ، سه‌ركرده‌ی ئۆپۆزسیۆنی ڤه‌نزوێلا هاتوون و دووپاتی كرده‌وه، "پێویسته رووسیا له ڤه‌نزوێلا بچێته ده‌ره‌وه".
له وه‌ڵامی پرسیارێكیش له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی ئاخۆ هیچ گرێنتییه‌ك بۆ ده‌رچوونی رووسیا له ڤه‌نزوێلا هه‌یه؟ تره‌مپ گوتی: "هه‌موو بژارده‌یه‌ك بۆ ئه‌و مه‌به‌سته كراوه‌ن و له كۆتاییشدا ده‌یبینین".
به‌ر له چه‌ند مانگێك، خوان گوایدۆ، سه‌رۆكی په‌رله‌مانی ڤه‌نزوێلا و هاوكات سه‌ركرده‌ی ئۆپۆزسیۆنی ئه‌و وڵاته، خۆی وه‌ك سه‌رۆك له شوێنی نیكۆلاس مادۆرۆى سه‌رۆكی وڵاته‌كه‌ی ناساند، ئه‌مه‌ش كاردانه‌وه‌یه‌كی گه‌وره‌ی له سه‌ر ئاستی ناوخۆ و نێوده‌وڵه‌تی به‌دوای خۆیدا هێنا، جگه له‌وه‌ی كۆمه‌ڵگه‌ی ڤه‌نزوێلای به‌سه‌ر دوو به‌ره‌دا دابه‌ش كرد.
به‌شێك له وڵاتانی جیهان پشتگیریی مادۆرۆیان ده‌كرد و ئه‌و كاره‌ی گوایدۆیان به كوده‌تا وه‌سف كرد، له‌وانه‌ش رووسیا، له به‌رامبه‌ریشدا به‌شێكی دیكه‌ی وڵاتان پشتیوانیی خۆیان بۆ گوایدۆ نیشان دا، به‌وه‌ی كه په‌یڕه‌وی سیسته‌مێكی دیكتاتۆری ده‌كات، له‌وانه‌ش ئه‌مه‌ریكا.