له سیاتڵ چه‌كدارێك دوو كه‌سی كوشت و دووانی دیكه‌یشی بریندار كرد
له‌سه‌ر رێگه‌ی شاری سیاتڵی ویلایه‌تی واشنتن له باكووری خۆرئاوای ئه‌مه‌ریكا رووی دا
K24 – هه‌ولێر:
دوو كه‌س كوژران و دووی دیكه بریندار بوون، له ئاكامی هێرشێكی چه‌كداری كه له‌سه‌ر رێگه‌ی شاری سیاتڵی ویلایه‌تی واشنتن له باكووری خۆرئاوای ئه‌مه‌ریكا روویدا.
جێگری به‌ڕێوبه‌ری پۆلیسی سیاتڵ رایگه‌یاند، چه‌كدارێك له ئافره‌تێكی شوفێر نزیك بووه‌ته‌وه و ته‌قه‌ی لێكردووه و برینداری كردووه. دواتر ته‌قه‌ی له پاسێك كردووه.
گوتیشی: ئه‌و چه‌كداره ته‌قه‌ی له ئۆتۆمبێلێكی دیكه كردووه و شوفێره‌كه‌ی كوشتووه. پاشان به ئۆتۆمبێل رایكردووه و خۆی كێشاوه به ئۆتۆمبێلێكی دیكه‌دا و شوفێره‌كه‌ی كوشتووه. هه‌وڵیداوه رابكات و پۆلیس گه‌یشتووه‌ته شوێنی رووداوه‌كه و ده‌ستگیری كردووه.
Multiple victims in shooting incident in area of 120/Sandpoint. Please avoid area as officers investigate.
— Seattle Police Dept. (@SeattlePD) March 27, 2019
This video is from the scene of a reported shooting in Lake City— we’re hearing reports of two people shot - possibly involving the Metro bus you see here. We’re working to confirm and will have the details for you live on @KIRO7Seattle at 5 #seattle pic.twitter.com/Wd9oy0fNns
— Linzi Sheldon (@LinziKIRO7) March 27, 2019