پارێزگارێكی نوێ بۆ نه‌ینه‌وا داده‌نرێت
كه‌سی گونجاو له شوێنی گونجاو داده‌نێن
K24 – هه‌ولێر:
فه‌رمانده‌ی ئۆپراسیۆنه‌كانی نه‌ینه‌وا، لیوا نه‌جم جبووری رایگه‌یاند، سه‌ره‌تای هه‌فته‌ی داهاتوو، شانه‌ی قه‌یرانه‌كانی مووسڵ كه‌سی گونجاو له شوێنی گونجاو داده‌نێن و پارێزگارێكی نوێ بۆ نه‌ینه‌وا دیار ده‌كه‌ن.
جبووری، كه هاوكات ئه‌ندامی شانه‌ی قه‌یرانه‌كانی مووسڵه، راشیگه‌یاند، ده‌سه‌ڵاتی ته‌واومان پێدراوه و سه‌رپشك كراوین و هه‌موو گله‌یی و نیگه‌رانییه‌كی خه‌ڵكی پارێزگاكه له لامانه و كاریان له‌سه‌ر ده‌كه‌ین.
هه‌روه‌ها گوتی: ده‌سه‌ڵات و به‌رپرسیارێتی ده‌به‌خشینه ئه‌و كه‌سانه‌ی ده‌توانن خزمه‌تی خه‌ڵك بكه‌ن و فه‌رمانگه‌كانی ده‌وڵه‌ت به‌ڕێوه به‌رن و وه‌ك ده‌زگایه‌كی چاودێریش، چاودێری جموجۆڵ و چالاكییه‌كانیان ده‌كه‌ین.
روونیشیكرده‌وه، شانه‌كه‌یان كار بۆ ئه‌وه ده‌كات، قه‌ره‌بووی زیانلێكهوتووان و كه‌سوكاری قوربانیانی رووداوی ژێر ئاوكه‌وتنی كه‌ڵه‌كه‌كه‌ی رووباری دیجله بكه‌نه‌وه، كه پێنجشه‌ممه‌ی رابردوو روویدا.
به هۆی ئه‌و رووداوه‌وه، دادگا فه‌رمانی ده‌ستگیركردنی بۆ نه‌وفه‌ل حه‌مادی پارێزگاری پێشووی نه‌ینه‌وا ده‌ركرد و هاوكات سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراقیش ناوبراوی له پۆسته‌كه‌ی دوورخسته‌وه.
ئ.ر