ئه‌مه‌ریكا داوای زانیاری له سعودیه ده‌كات
داوایكرد، لێكۆڵینه‌وه بكرێت

K24 – هه‌ولێر:
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا، له باره‌ی یه‌مه‌نه‌وه، داوایه‌كی نوێی ئاراسته‌ی هاوپه‌یمانی عه‌ره‌بی به سه‌رۆكایه‌تی سعوودییه كرد.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا، داوایكرد، لێكۆڵینه‌وه له بۆردومانی نه‌خۆشخانه‌یه‌كی منداڵان له یه‌مه‌ن بكرێت.
گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا، رۆبرت بالادینۆ، رایگه‌یاند، ئه‌مه‌ریكا به بایه‌خه‌وه له‌و پرسه ده‌ڕوانێت و هه‌وڵده‌دات زانیاری زیاتر سه‌باره‌ت به بۆردومانی ئه‌و نه‌خۆشخانه‌یه به‌ده‌ستبهێنێت.
گوتیشی: ئه‌مه‌ریكا هانی سعوودییه و وڵاتانی هاوپه‌یمانی ده‌دات، لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی ورد و ئاشكرا له باره‌ی ئه‌و پرسه‌وه بكه‌ن.
رۆژی سێشه‌ممه‌ی رابردوو، رێكخراوێكی فریاگوزاری نا حكومی رایگه‌یاند، سعوودییه و هاوپه‌یمانه‌كانی بۆردومانی نه‌خۆشخانه‌یه‌كی رێكخراوه‌كه‌یان كردووه.
به گوێره‌ی زانیارییه میدیاییه‌كان له‌و بۆردومانه‌دا 7 هاووڵاتی گیانیان له‌ده‌ستداوه، كه چواریان منداڵ بوون.
هاوپه‌یمانی عه‌ره‌بی به سه‌رۆكایه‌تی سعودیه، له مانگی ئازار/ مارسی 2015ه‌وه له دژی حووسییه‌كانی یه‌مه‌ن پێكهێنراوه و له چوار ساڵی رابردوودا ئه‌و هاوپه‌یمانییه به‌رده‌وام بۆردومانی یه‌مه‌نی كردووه.
سه‌رچاوه: رۆیته‌رز
ئ.ڕ