به‌ ڤیدیۆ.. ته‌قینه‌وه‌ی گڕكان شاخێك ده‌هه‌ژێنێت

به‌ درێژایی كات چاودێری گڕكانه‌كه‌ كراوه‌

K24 - هه‌ولێر:

كارابوونی گڕكانی پۆپۆكاتێپێل له‌ مه‌كسیك، بووه‌ته‌ هه‌ڕه‌شه‌ بۆ سه‌ر دانیشتووانی ناوچه‌یه‌كی فراوانی ئه‌و وڵاته‌ و ده‌سه‌ڵاتدارانیش هۆشدارییان داوه‌ته‌ هاووڵاتییان.

وێبسایتی ئه‌ی بی سی ئه‌مه‌ریكی، پێشبینی ده‌كرا كارابوونی گڕكانه‌كه‌ مه‌ترسی بۆ سه‌ر شاره‌ نزیكه‌كان هه‌بێت، هۆشداری له‌وه‌ش دراوه‌ كه‌ خه‌ڵك له‌وپه‌ڕی ئاماده‌باشیدابن، به‌ درێژایی كاته‌كه‌ش چاودێری گڕكانه‌كه‌ كراوه‌.

به‌ گوێره‌ی وێبسایته‌كه‌ش، ئه‌گه‌رچی هۆشداری ئه‌وپه‌ڕی ئاماده‌باشی دراوه‌ته‌ هاووڵاتییان، به‌ڵام هیچ زیانێكی گیانی و ماددی له‌ ئاكامی ته‌قینه‌وه‌ی گڕكانه‌كه‌ نه‌كه‌وتووه‌ته‌وه‌.

ئ. م