خاوەنی ناوچە گەشتیارییهكهی مووسڵ دەستگیركرا
"بەھاوكاریی پۆلیسی نەھێشتنی تاوان له هه‌ولێر ده‌ستگیر كراون"

K24 - هه‌ولێر:
یەحیا رەسول گوتەبێژی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە ھاوبەشەكانی عێراق له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگەیاند: "شانەی قەیران لە مووسڵ، بەھاوكاریی پۆلیسی نەھێشتنی تاوان لە ھەولێر، توانرا عوبێد ئیبراھیم و ره‌یانی كوڕی كە خاوەنی ناوچەی جەزیرەی گەشتیاری موسڵن، دەستگیر بكرێن.
گوته‌بێژی فه‌رمانده‌یی ئۆپراسیۆنی هاوبه‌ش گوتوویه‌تی: "بۆ ده‌ستگیركردنی خاوه‌نی جه‌زیره‌ی گه‌شتیاری و كوڕه‌كه‌ی، هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ ده‌زگا ئه‌مییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان كراوه‌و بەھاوكاریی پۆلیسی نەھێشتنی تاوان ده‌ستگیر كراوون".
دوای كارەساتی وەرگەڕانی بەلەمێكی گواستنەوەی ھاوڵاتیان لە موسڵ، كە گیانلەدەستدانی زیاتر لە 100 كەسی لێكەوتەوە، بە بڕیاری ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق، شانەی قەیران لە پارێزگای نەینەوا پێكھات، ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراقیش، پارێزگار و جێگرەكانی لە پۆستەكانیان دوورخستەوە.