حه‌سه‌كه.. به‌هۆی لافاو ژنێك و منداڵێك گیانییان له‌ده‌ستدا
به وێنه و ڤیدیۆ.. ژماره‌یه‌ك خانووی دیكه‌ش داڕووخان
K24 - قامیشلۆ:
به‌هۆی بارانی به‌خوڕ و هه‌ستانی لافاو، له گوندێكی سه‌ر به پارێزگای حه‌سه‌كه‌ی رۆژئاوای كوردستان، ژنێك و منداڵێك گیانییان له‌ده‌ستدا و ژماره‌یه‌ك خانووش ژێر ئاو كه‌وتوون.
به گوێره‌ی سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ، ئه‌مڕۆ شه‌ممه، 30ی ئاداری 2019، به‌هۆی بارانی به‌خوڕ، لافاو له گوندی "خربه عه‌مو"ی قامیشلۆ، كه سه‌ر به پارێزگای حه‌سه‌كه‌یه، هه‌ستاوه و به‌هۆیه‌وه ژن و منداڵه‌كه گیانییان له‌ده‌ستداوه.
هه‌ر به‌هۆی لافاوه‌كه، ژماره‌یه‌ك خانووش ژێرئاو كه‌وتوون و زیانییان به‌ركه‌وتووه.
سه‌رچاوه‌یه‌كیش رایگه‌یاند، به‌هۆی لافاوه‌كه ژماره‌یه‌كی زۆر خانووی قوڕ داڕووخاون و زیانیش به‌ر كشتوكاڵی ناوچه‌كه كه‌وتووه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش ژماره‌یه‌كی زۆر دانیشتووانی گونده‌كه ئاواره بوونه و له قوتابخانه‌كان گیرساونه‌ته‌وه.
به‌هۆی ئه‌و بارانه به خوڕه‌ی ناوچه‌كه‌ی گرتووه‌ته‌وه، لافاو له ژماره‌یه‌ك وڵاتانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست هه‌ستاوه و له هه‌رێمی كوردستانیش لافاو زیانی به رێگه‌وبان و ماڵی هاووڵاتیان گه‌یاندووه.
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
ئ. م