به ژماره.. ئه‌نجامی له سه‌دا 88ی هه‌ڵبژاردنی شاره‌وانییه‌كانی توركیا ببینه
ئه‌مڕۆ پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی شاره‌وانییه‌كان له توركیا به‌ڕێوه‌چوو
K24 – هه‌ولێر:
ئه‌مڕۆ پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی شاره‌وانییه‌كان له توركیا به‌ڕێوه‌چوو. به گوێره‌ی ئه‌نجامه به‌رایی و نا فه‌رمییه‌كان، هه‌ده‌په له چه‌ند گه‌وره شاره‌وانییه‌كی باكووری كوردستان سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ستهێناوه و ئاكپارتیش له ئه‌سته‌نبوڵ و جه‌هه‌په له ئه‌نقه‌ره سه‌ركه‌وتنی گه‌وره‌یان به‌ده‌ستهێناوه. هاوكات له رۆژئاوای توركیا جه‌هه‌په و له باكوور و ناوه‌ڕاستی توركیا ئاكپارتی له پێشه‌وه‌ن.
لە هەڵبژاردنی ئه‌مڕۆدا 57 ملیۆن دەنگدەر بەرپرسانی ئیدارە خۆجێییەکان هەڵدەبژێرن کە بۆ ماوەی 5 ساڵ لە ئەرکەکانیاندا دەبن.
لە هەڵبژاردنەکەدا 12 پارتی سیاسی بەشداریانكرد و لە سەرتاپای تورکیادا 57 ملیۆن دەنگدەر ناویان تۆمار کراوە و لەسەر 194 هەزار و 390 سندوق دەنگ دەدەن.
یەک ملیۆن و 156 هەزار دەنگدەر کە 18 ساڵیان تەواو کردووە بۆ یەکەمجار بەشداریان كرد لە هەڵبژاردندا.