كه‌مال كه‌ركووكی: پێویسته سه‌رژمێری له كه‌ركووك بكرێت
پارتی داوای سه‌رژمێری ده‌كات
K24 – هه‌ولێر:
پارتیی دیموکراتی کوردستان داوا دەكات‌و بەر لە ھەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگای كەركووك، بەپێی ماددەی 140 دۆخی كه‌ركووك ئاسایی بكرێتەوە و سەرژمێری تێیدا ئەنجام بدرێت.
له‌و باره‌یه‌وه، كەمال كەركوكی، سەرۆكی ئەنجومەنی سەركردایەتیی پارتیی دیموكراتی كوردستان لە كەركوك و گەرمیان رایگه‌یاند، ئەگەر بەر له ھەڵبژاردن ئەم ھەنگاوانە نەگیرێنە بەر، خەڵكی كەركووك نەفرەت لەوانە دەكەن، كە ھەڵبژاردنەكە بەم شێوەیە لە شارەكە ئەنجام دەدەن.
گوتیشی: "ده‌مانه‌وێت هه‌ڵبژاردنێك بكرێت، گوزارشت له خه‌ڵكی ره‌سه‌نی كه‌ركووك بكات و ئه‌و بابه‌ته‌ش تا ئێستا له ئارادا نییه. پێویسته بارودۆخی كه‌ركووك ئاسایی بكرێته‌وه و سه‌رژمێری بكرێت و دوای ئه‌وه هه‌ڵبژاردن بكرێت".
بە گوێره‌ی پڕۆژەیاسای ھەمواری یاسای ھەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكان، كەركووكیش لەگەڵ پارێزگاكانی دیكە ھەڵبژاردنی تێدا ئەنجام دەدرێت.