"عه‌ره‌به‌كانی ناو هه‌سه‌ده هه‌وڵی جیابوونه‌وه ده‌ده‌ن"
مه‌زڵووم كۆبانێ: كورد زۆرینه‌ی هه‌سه‌ده پێكده‌هێنێ و نامانه‌وێ له سووریا جیاببینه‌وه
K24 - هه‌ولێر:
به‌گوێره‌ی راپۆرتێكی رۆژنامه‌ی"الوطن"ـی سووری، پێكهاته‌ی عه‌ره‌ب له‌ناو ھێزه‌كانی سووریای دیموكراتی (هه‌سه‌ده) كه له باكووری رۆژهه‌ڵاتی سووریا چالاكن و له‌لایه‌ن ئه‌مه‌ریكا و هاوپه‌یمانێتی نێوده‌وڵه‌تی له جه‌نگی داعشدا پاڵپشتی كراوون، له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی سووریادا به‌رده‌وامن له گفتوگۆ بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه پێگه‌ی ئه‌لیكترۆنی ئه‌لمۆنیته‌ری ئه‌مه‌ریكی ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه كه هه‌واڵی ئه‌وه بڵاوبووه‌ته‌وه، دوای شه‌ڕی دژی داعش له رۆژهه‌ڵاتی فورات، لێكترازانی دیكه له‌ناو ریزه‌كانی هه‌سه‌ده روویداوه، پێكهاته‌ی عه‌ره‌بی ده‌یه‌وێت له هه‌سه‌ده بكشێته‌وه‌و له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی سووریا به‌رده‌وام بێت".
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كانی رۆژنامه سوورییهكهش، حمێدی ده‌هام ئه‌لهادی، سه‌رۆكی هۆزی شه‌مه‌ر كه سه‌رپه‌رشتی هێزه‌كانی "الصناديد" ده‌كات له‌ناو ریزه‌كانی هه‌سه‌ده، له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی سووریادا به‌رده‌وامه له گفتوگۆ و به‌دوای چاره‌سه‌ردا ده‌گه‌ڕێن. جگه له‌وه‌ش هۆزی دیكه‌ی عه‌ره‌بی هه‌ن كه ناوچه‌كانیان كه‌وتووه‌ته ژێر كۆنترۆڵی هێزه‌كانی هه‌سه‌ده و به هه‌مانشێوه له هه‌وڵی په‌یوه‌ندیدان له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتدارانی دیمه‌شق و ده‌یانه‌وێت رێككه‌وتنی ژێربه‌ژێری تاكلایه‌نه له‌گه‌ڵ رژێمی سووریادا بكه‌ن.
له‌وباره‌یه‌وه حمێدی ده‌هام ئه‌لهادی ده‌ڵێت: "په‌یوه‌ندی و لێكتێگه‌یشتن له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی سووریا، پاش ئه‌وه‌ی دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا بڕیاری كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ده‌ركرد له مانگی دیسه‌مبه‌ری رابردوو زیاتر و خێراتر بووه".
له منبج كه زۆرینه‌ی دانیشتوانه‌كه‌شی عه‌ره‌بن و كه‌وتووه‌ته ژێر كۆنترۆڵی هێزه‌كانی سووریای دیموكراتی، گۆڕانكاریی له هه‌ڵوێستی سه‌رۆك هۆز و شێخه‌كانی ناوچه‌كه روویداوه، له‌وانه هۆزه‌كانی (ئهلبوبهنا، حهناده، ئهلبوسوڵتان) جگه له‌وه‌ش به‌شێكی زۆریان چوونه‌ته ناوچه‌كانی ژێر كۆنترۆڵی سوپای سووریا و له‌وێ ده‌ژین، به‌تایبه‌تی له‌وكاته‌ی بۆ رێگه‌گرتن له هاتنی سوپای توركیا له ناوچه‌كانی منبج نزیكبوونه‌وه تا رێگه له په‌لاماردانی شاره‌كه بگرن له‌لایه‌ن سوپای توركیاوه".
له به‌رامبه‌ردا مه‌زڵووم كۆبانێ، فه‌رمانده‌ی مه‌یدانیی هه‌سه‌ده ره‌تیكردووه‌ته‌وه هیچ نیازێكیان هه‌بێت له سووریا جیاببنه‌وه و گوتوویه‌تی: "زۆرینه‌ی پێكهاته‌ی هه‌سه‌ده كوردن، به‌شێكن له سووریا و نایانه‌وێ له سووریا جیاببنه‌وه، پێویسته له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی سووریا بگه‌ینه چاره‌سه‌ری كێشه‌كان".