"هێرشبه‌ره به‌رازیلییه‌كه ده‌رفه‌تی یاریكردنی بۆ ریال مه‌درید له‌ده‌ست دا"
"ریال مه‌درید گرێبه‌ستێكی گه‌وره‌ی پێشكه‌ش كرد تا ئه‌م یاریزانه‌ی رازیكرد، به‌ڵام شكستی هێنا"
پێدرۆ گیلێرمۆی هێرشبه‌ری به‌رازیلی بە هۆی پێکانە سەختەکەی چانسی یاریکردنی لە ریزەکانی ریال مەدرید لەدەستدا.
هێرشبەرە تازە دەرکەتووەکەی یانەی فلۆمێنیسی بڕازیلی بە هۆی ئاستە بەرزەکەی لە وەرزی رابردووی خولی وڵاتەکەی، بووە ئامانجی یانەی ریال مەدریدی ئیسپانیا و دواجار بەرپرسانی یانە ئیسپانیەکەی ناچار کرد بڕی 30 ملیۆن یۆرۆ بۆ گواستنەوەی خەرج بکەن، بەڵام دواجار ئەم یاریزانە بە هۆی ئەو پێکانەی کە تووشی بووە ناچارە حەوت مانگ لە یاریکردن دوور بکەوێتەوە و هەر ئەمەش وایکرد بەرپرسانی مێرنگی لەم گواستنەوەیە پەشیمان ببنەوە و کۆتایی بەم پرۆژەیە بێنن.
پێدرۆی ته‌مه‌ن 21 ساڵ، له یانه‌ی فلۆمێنزی به‌رازیلی پێگه‌یشتووه، ئه‌م وه‌رزه له كۆی 46 یاری، 15 گۆڵ و 2 ئاسیستی كردووه.