ئاكپارتی تانه له هه‌ڵبژاردنی شاره‌وانییه‌كان ده‌دات
ئاكپارتی ئه‌نقه‌ره و ئه‌سته‌نبوڵی له‌ده‌ستداوه
K24 – هه‌ولێر:
پارتی داد و گه‌شه‌پێدانی فه‌رمانڕه‌وا له توركیا، له هه‌وڵی ئه‌وه‌دایه له رێگه‌ی تانه‌دان له ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنی شاره‌وانی ئه‌نقه‌ره، ئه‌نجامه‌كه به دڵی خۆی بگۆڕێت.
له لێدوانێكدا بۆ رۆژنامه‌نووسان، ئه‌مینداری پارتی داد و گه‌شه‌پێدانی توركیا، فاتح شاهین، رایگه‌یاند، "ئاكپارتی" تانه له ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنی هه‌موو ناوچه‌كانی ئه‌نقه‌ره ده‌دات.
جه‌ختیكرده‌وه، پارته‌كه‌ی دڵنیایه ئه‌نجامی باشی به‌ده‌ستهێناوه. زۆر له پێش بهرههڵستكارهكانییهوه، بووه.
ئاژانسی هه‌واڵده‌ری "ئه‌نادۆڵ" بڵاویكرده‌وه، له ئه‌نقه‌ره و ئه‌سته‌نبوڵ، به‌رهه‌ڵستكارانی "ئاكپارتی"، له پێشه‌وه‌ن.
پێشتر ئاكپارتی بانگه‌شه‌ی ئه‌وه‌ی ده‌كرد، له ئه‌سته‌نبوڵ زۆرینه‌ی ره‌های به‌ده‌ستهێناوه، به‌ڵام به گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوی كۆمیسیۆنی هه‌ڵبژاردن، كاندیدی "جه‌هه‌په" له‌و شاره له پێشه‌وه‌ی كاندیدی "ئاكپارتی"یه.
له 2001ه‌وه، كه "ئاكپارتی" دامه‌زراوه، ئه‌مه یه‌كه‌مجاره، ئه‌و حزبه ئه‌نقه‌ره‌ی پایته‌خت له هه‌ڵبژاردنی شاره‌وانییه‌كان ده‌دۆڕێنێت.
ئ.ر