بیناڵی یڵدرم: کاندیدی جەهەپە بە 25 هەزار دەنگ لە ئیستانبوڵ لە پێشە

"چاوەڕێی ئەوەمان نە دەکرد"

K24 – هه‌ولێر:

بیناڵی یڵدرم کاندیدی ئاکەپە بۆ سەرۆکی شارەوانی ئیستانبوڵ لە دوای راگەیاندنی ئەنجامە بەراییەکان بۆ پەیامنێران دوا و رایگەیاند، کاندیدی جەهەپە بە 25 هەزار دەنگ لە ئیستانبوڵ پێشی کەوتووە.

له‌و كۆنفرانسه‌ رۆژنامه‌وانییه‌، كه‌ په‌یامنێرى كوردستان24 تێیدا ئاماده‌بوو، یه‌ڵدرم راشیگەیاند: "هێشتا دەنگی 14 سندوق جیا نەکراونەتەوە".

ئاماژەی بەوەشدا، کەمبوونەوەی دەنگەکانی پارتی داد و گەشەپێدان (ئاکەپە) لە ئیستانبوڵ بۆ ئەوان چاوەڕواننەکراو بووە.

بەگوێرەی دواین ئاماری هەڵبژاردنی شارەوانییەکانی تورکیا و باکووری کوردستان کە ئاژانسی ئانادۆڵی تورکی بڵاویکردووەتەوە، ئەنجامی هەڵبژاردنی شارەوانییەکان بە جیاکردنەوەی 99.8% دەنگەکان بەمجۆرەن:

ئاکەپە: 536 (گەورە شار، پارێزگا، قەزا)

جەهەپە: 191 (گەورە شار، پارێزگا، قەزا)

مەهەپە: 145 (گەورە شار، پارێزگا، قەزا)

هەدەپە: 50 (گەورە شار، پارێزگا، قەزا)

ئی پارتی: 18 (گەورە شار، پارێزگا، قەزا)

لایه‌نەکانی دیکە 33 (گەورە شار، پارێزگا، قەزا)

H.J