ڤاڵڤێردی له باره‌ی یارییه‌كه‌ی سبه‌ی چی گوت؟
ڤاڵڤێردی: هیچ بیرۆكه‌یه‌كم نییه بۆ ئه‌وه‌ی به‌بێ مێسی یارییه‌كی باش بكه‌ین
ڤاڵڤێردی راهێنه‌ری یانه‌ی بارسێلۆنا له باره‌ی یارییه‌كه‌ی سبه‌ی له لالیگا به‌رامبه‌ر ڤیاریال ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كرد كه هێشتا بڕیاری له باره‌ی به‌شدارینه‌كردنی مێسی له یارییه‌كه نه‌داوه، ده‌شڵێت: هیچ بیرۆكه‌یه‌كی باشمان نییه تا بتوانین به‌بێ مێسی یارییه‌كی باش بكه‌ین.
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه، 1 نیسانی 2019، له پرێس كۆنفرانسێك له باره‌ی رووبه‌ڕبوونه‌وه‌ی ڤیاریال، ئارنیستۆ ڤاڵڤێردی راهێنه‌ری یانه‌ی بارسێلۆنا جه‌ختی له‌وه كرده‌وه ئه‌م وه‌رزه له بردنه‌وه‌ی هه‌موو نازناوه‌كان نزیكن، ده‌شڵێت هێشتا هیچ نازناوێكیان مسۆگه‌ر نییه.
له باره‌ی مێسی، راهێنه‌ری بارسا ده‌ڵێت: راسته به‌شێك له یاریزانه‌كانم پێویستیان به‌پشووه، به‌ڵام هێشتا هیچ پلانێكم نییه بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین به‌بێ مێسی یاری بكه‌ین، وه‌ك چۆن هیچ راهێنه‌رێك پلانی ته‌واوی نییه كه بتوانێت مێسی له نێو یاریگه رابگرێت.
ڤاڵڤێردی گوتیشی: راسته هه‌ندێكجار سیسته‌می به‌نۆره بۆ یاریزانان باشه، به‌ڵام نازانم سبه‌ی به‌شداریی به جیرارد پیكێ ده‌كه‌م یان نا، هیوداریشم بۆ ئه‌م یارییانه‌ی له لالیگا ماومانه كۆتینهۆ، ماڵكۆم و دێمبلی ئاستێكی به‌رز پێشكه‌ش بكه‌ن، چونكه ئه‌و یارییانه زۆر چاره‌نووسسازن.
راهێنه‌ری بارسا ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كرد كه له كۆی ئه‌و 9 یارییه‌ی لالیگا ماویانه ئه‌گه‌ر 6 یاری ببه‌نه‌وه به فه‌رمی ده‌بنه پاڵه‌وانی لالیگا، گوتیشی: 3 خاڵی یارییه‌كه‌مان به‌رامبه‌ر ڤیاریال و 3 خاڵی یاری دواتر به‌رامبه‌ر ئاتڵێتیكۆ مه‌درید بۆ ئێمه به‌ها و نرخی خۆی هه‌یه.
ڤاڵڤێردی هێمای بۆ ئه‌وه‌ش كرد كه چامپیۆنزلیگ زۆرترین خواستی له لایه‌ن هانده‌رانی بارسا هه‌یه، ده‌شڵێت: من وا بیر ناكه‌مه‌وه، هه‌موو خولهكانم لای من نرخ و گرینگی خۆی هه‌یه، به‌ڵام مێژوو ده‌ڵێت هه‌ركاتێك لالیگا ببه‌یته‌وه چامپیۆنزلیگیش ده‌به‌یته‌وه.
له باره‌ی ده‌نگۆی گواستنه‌وه‌ی گریزمان بۆ بارسێلۆنا، ڤاڵڤێردی گوتی: بێزاربووین هێنده‌ی گوێمان له‌و قسه دووبارانه بێت، هیچ شتێك بوونی نییه و سه‌رله‌به‌ری ته‌نیا ده‌نگۆیه.
بارسێلۆنا به 69 خاڵ لوتكه‌ی لالیگای گرتووه و به جیاوازی 10 خاڵ له ئاتڵێتیكۆ مه‌دریدی دووه‌م دووره، له به‌رامبه‌ردا ڤیاریال به 29 خاڵ له پله‌ی حه‌ڤده‌یه‌می ریزبه‌ندی لالیگا دێت و هه‌ڕه‌شه‌ی دابه‌زینی بۆ خولی پله‌دووی ئیسپانیا له‌سه‌ره.