له یارییهكی دراماتیكیدا، ههولێر شكستی به قوهی جهوییه هێنا
ههولێر رۆژی شهممه میوانداریی گازی باكوور دهكات
لە چوارچێوەی یارییەكانی خولی بالهی بژاردەی عێراق بۆ تۆپی بالە، لە یارییەكی دراماتیكیدا كه 3 كاتژمێری خایاند تیپی تۆپی بالەی یانەی هەولێر لە هۆڵی داخراوی شەهید فرانسۆ هەریری توانی بە ئەنجامی سێ گێم بەرانبەر دوو گێم لە یانەی قوەى جهوييه بباتەوە
لەم یارییەدا جەماوەر پاڵەوانی یارییەكە بوو، كە بەرێژەیەكی بەرچاو لە نێو هۆڵەكە ئامادەبوون تا دوا خاڵ پاڵپشتی یاریزانەكان بوون.
لە گێمی یەكەم ركابەری نێوان هەردوو یانە گەیشتە لوتكە، بەڵام یاریزانانی قوهی جهوییە توانیان ئەم گێمە بەئەنجامی (31-29) خاڵ لە بەرژەوەندی خۆیان تەواو بكەن.
لە گێمی دووەمی یارییەكەدا كورانی قەڵای زەرد توانیان ئاستێكی بەرز پێشكەش بكەن و ئەم گێمە لە بەرژەوەندی خۆیان تەواو بكەن بەئەنجامی (25-19) خاڵ.
لە گێمی سێیەم، زەردپۆشەكان لە ئاستە بەرزەكەی خۆیان بەردەوام بوون و توانیان ئەم گێمە بەئەنجامی (25-22) خاڵ ببنەوە، بەڵام لە گێمی چوارەم یاریزانانی جەویە یارییەكەیان یەكسانكردووە دوای ئەوەی ئەم گێمەیان بەئەنجامی (25-22) خاڵ بردەوە.
لە گێمی پێنجەم و كۆتا گێمی یارییەكە هەردوو یانە ئاستێكی بەرزیان پێشكەش كرد و لە یەكسانبوون بەردەوام بوون تا زەردپۆشەكان توانیان ئەم گێمە بەئەنجامی (24-22) خاڵ لە بەرژەوەندی خۆیان تەواو بكەن و یارییەكە بەئەنجامی (3-2) گێم ببنەوە.
بەم ئەنجامە هەولێرییەكان دوو خاڵی گرنگیان بەدەستهێنا و هاتنە ریزبەندی پێنجەمی خولەكە بەكۆكردنەوەی (11) خاڵ و بە جیاوازی دوو خاڵ لەگەڵ خاوەن پلەی چوارەم یانەی نەفتی میسان، كە كۆی خاڵەكانی (13) خاڵە.
بریارە رۆژی شەممە كاتژمێر (3)ـی ئێوارە یانەی هەولێر لە نێو هۆڵی داخراوی شەهید فرانسۆ هەریری مێوانداریی یانەی گازی جنوب بكات.