ئه‌نقه‌ره: ده‌بێت ئه‌مه‌ریكا له نێوان تیرۆر و هاوپه‌یمانه‌كانی یه‌كێكیان هه‌ڵبژێرێت
هۆشداری ده‌داته ئه‌مه‌ریكا

K24 – هه‌ولێر:
جێگری سه‌رۆكی توركیا، فوئاد ئۆكتای رایگه‌یاند، ئه‌مه‌ریكا ده‌بێت له نێوان دۆستایه‌تی هاوپه‌یمانه‌كانی و په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ تیرۆریستان یه‌كێكیان هه‌ڵبژێرێت.
ئۆكتای، له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر وه‌ڵامی هاوتا ئه‌مه‌ریكییه‌كه‌ی، مایك پێنسی داوه‌ته‌وه و نووسیویه‌تی: پێویسته ئه‌مه‌ریكا، بڕیار بدات، له‌گه‌ڵ توركیای هاوپه‌یمانی بمێنێته‌وه و نه‌یخاته هه‌ڵوێستێكی مه‌ترسیداره‌وه له به‌رامبه‌ر دوژمنه‌كانی. وه‌ك ئاماژه‌یه‌ك بۆ هاوكاری و په‌یوه‌ندی ئه‌مه‌ریكا له‌گه‌ڵ یه‌كینه‌كانی پاراستنی گه‌ل(یه‌په‌گه).
دوێنێ چوارشه‌ممه، مایك پێنس، رایگه‌یاندبوو، پێویسته توركیا له نێوان هاوپه‌یمانی ناتۆ و كڕینی ئێس400 یه‌كێكیان هه‌ڵبژێرێت.
سه‌رچاوه: ئه‌نادۆڵ، رۆیته‌رز
ئ.ر