چاوشئۆغڵۆ: واز له كڕینی ئێس400 ناهێنین
توركیا ماوه‌ی 10 ساڵ هه‌وڵیدا له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكا بگاته رێككه‌وتن

K24 – هه‌ولێر:
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا، مه‌ولود چاوشئۆغڵۆ، رایگه‌یاند، ئه‌نقه‌ره ده‌ستبه‌رداری كڕینی سیستمی به‌رگری مووشه‌كی رووسی ناسراو به ئێس400 نابێت.
چاوشئۆغڵۆ، گوتیشی: گرێبه‌ستی نێوان ئه‌نقه‌ره و مۆسكۆ له باره‌ی ئێس400ه‌وه یه‌كلا بووه‌ته‌وه و توركیا ده‌ستبه‌رداری نابێت.
ئه‌وه‌شی گوت: توركیا ماوه‌ی 10 ساڵ هه‌وڵیدا له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكا بگاته رێككه‌وتن بۆ كڕینی سیستمی به‌رگری مووشه‌كی پاتریۆتی ئه‌مه‌ریكی، پێش ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ رووسیا بگه‌ینه رێككه‌وتن.
ئاشكراشیكرد، دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا، له دواین په‌یوه‌ندی ته‌له‌فۆنیدا له‌گه‌ڵ ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، به‌ڵێنی ئه‌وه‌ی داوه هه‌رچی له توانایدا هه‌یه بیكات بۆ چاره‌سه‌ری ئه‌و پرسه.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا، باسی له‌وه‌شكرد، ئه‌نقه‌ره نایه‌وێت سیستمی به‌رگری رووسیا تێكه‌ڵ به سیستمی به‌رگری په‌یمانی باكووری ئه‌تڵه‌سی (ناتۆ) بكات و ته‌نیا مه‌به‌ستییه‌تی پێداویستی خۆی له بواری به‌رگری پڕ بكاته‌وه.
ئاماژه‌شی بۆ ئه‌وه كرد، یه‌نس ستۆلتنبێرگ، ئه‌مینداری گشتیی ناتۆ، پێشتر رایگه‌یاندبوو، هه‌ر ئه‌ندامێكی ناتۆ مافی خۆیه‌تی كه‌لوپه‌ل و پێداویستی سه‌ربازی له هه‌ر وڵاتێكه‌وه ده‌ستی ده‌كه‌وێت بكڕێت.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا، جه‌ختیكرده‌وه، ناكرێت توركیا ناچار بكرێت له نێوان رووسیا و رۆژئاوادا یه‌كێكیان هه‌ڵبژێرێت، چونكه توركیا بڕیاری له‌و جۆره نادات.
سه‌رچاوه: ئه‌نادۆڵ
ئ.ڕ