لەبارەی داعشە بیانییەكان وەڵامی ھەسەدە نادرێتەوە
هه‌سه‌ده داوای دادگایه‌كی تایبه‌ت به داعشه دیله‌كان ده‌كات
K24 - قامیشلۆ
دوای ئه‌وه‌ی كۆتایی هاتنی داعش له سووریا راگه‌یەندرا، و داوا له وڵاتان كرا چه‌كداره داعشه بیانییه‌كان وه‌ربگرنه‌وه، به‌ڵام هیچ وڵاتێك به‌ده‌م ئه‌و داواكارییه‌وه نه‌هات، له‌م رووه‌شه‌وه هه‌سه‌ده داوای دادگایه‌كی نێوده‌وڵه‌تی له باكوور و رۆژهه‌ڵاتی سووریا ده‌كات، به‌ڵام تائێستا نازاندرێت تا چه‌نده وڵاتان وه‌ڵامی ئه‌و داواكارییه‌ی هێزه‌كانی سووریای دیموكرات ده‌ده‌نه‌وه.
پێش رزگاركردنی باغۆزیش بەرپرسانی ھەسەدە چەندین جار لە بۆنە ناخۆیی و نێودەوڵەتییەكان داوایان لە وڵاتانی جیھان كردووە، زیندانییەكانی داعش وەربگرنەوە كە بەشێكیان ژن و منداڵن ھەڵگری وڵاتنامەی وڵاتە جیاوازەكانن.
له 23/3/2019 ھێزەكانی سووریای دیموكرات (ھەسەدە) رزگاركردنی باغۆز و سەركەوتنی یەكجارەكیی بەسەر داعش راگەیاند.
ھ.م