كاندیدی سه‌ركه‌وتووی جه‌هه‌په له ئیسته‌نبوڵ داوای مۆڵه‌تی ده‌ستبه‌كاربوون ده‌كات
له باكووری كوردستانیش كیشه بۆ كاندیدانی هه‌ده‌په درووست ده‌كرێت
K24- هه‌ولێر:
ئەكرەم ئیمام ئۆغڵو، كاندیدی جەھەپە بۆ سەرۆكایەتی شارەوانی گەورەی ئیسته‌نبوڵ، داوا لە لێژنەی باڵای ھەڵبژاردنەكان دەكات، رێگەی بدەن وەك سەرۆك شارەوانی لەو شارە دەستبەكاربێت و دەست بە ئەركەكانی بكات. له دیاربه‌كری باكووری كوردستانیش لێژنه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كان مۆڵه‌تی ده‌ستبه‌كاربوون به كاندیدی براوه‌ی هه‌ده‌په نادات، له‌كاتێكدا كاندی هه‌ده‌په بۆ سه‌رۆكایه‌تی شاره‌وانی مووش هۆكاری سه‌رنه‌كه‌وتنی له هه‌ڵبژاردنه‌كان بۆ كه‌مته‌رخه‌می په‌رله‌مانتارانی حیزبه‌كه‌ی ده‌گه‌ڕێنێته‌وه.
له‌مباره‌یه‌وه ئەكرەم ئیمام ئۆغڵو، كاندیدی براوه‌ی پارتی گه‌لی كۆماری "جەھەپە" بۆ سەرۆكایەتی شارەوانی گەورەی ئیسته‌نبوڵ، داوا لە لێژنەی باڵای ھەڵبژاردنەكان دەكات، مۆڵه‌تی پێ بده‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی وەك سەرۆكی نوێی شارەوانی لەو شارە دەستبەكاربێت.
ئیمام ئۆغڵو رەخنەشی لە داوای ئاكپارتی گرت بە دووبارەكردنەوەی ھەڵبژاردن و رایگەیاند، ئیسته‌نبوڵ پێویستی بە خزمەت ھەیە و پێویستە بە زووترین كات دەست بە كارەكەی بكات، ناكرێت ھەڵبژاردن ئەنجامبدرێتەوە، چونكه وه‌ك خۆی ئاماژه‌ی پێدا، ئه‌م كاره ده‌بێته هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی دژایه‌تی له ناو كۆمەڵگە.
له لایه‌كی دیكه‌وه، لیژنەی هەڵبژاردنەکانی شاری دیاربەکری باکووری کوردستان مۆڵەتی دەستبەکاربوون بە کاندیدی سەرکەوتووی هەدەپە نادات.
سەلچوك مزرا کلی، هاوسەرۆکی شارەوانی سەرکەوتووی هەدەپە لە دیاربەکر نیگەرانی خۆی لە بارەی کارەکانی لیژنەی باڵای هەڵبژاردنەکان دەربڕی و رایگەیاند، گومان و ناکۆکی زۆر له‌سه‌ر ئەنجامی هەڵبژاردن لە دیاربەکر هه‌ن.
گوتیشی پێویستە لێژنەی هەڵبژاردن له دیاربەکر بە زووترین کات مۆڵەتی دەستبەکاربوون وه‌ك کاندیدی سەرکەوتوو له‌و شاره پێبدات.
له شاری مووشی باكووری كوردستانیش کاندیدی هەدەپە بۆ هەڵبژاردنی شارەوانی رەخنە لە پارتەکەی دەگرێت و دەڵێت: لە هەڵبژاردندا پەرلەمانتارانی هەدەپە ئەوانیان بە تەنیا جێهێشتووە.
سری ساکك، كاندیدی هه‌ده‌په له شاری مووشی باكووری كوردستان، لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، له‌كاتی بانگەشەی هەڵبژاردنی شارەوانییەکان، پێویستبوو پەرلەمانتارانی هەدەپە بۆ پاڵپشتی كردنی ئه‌و سەردانی شاری مووشیان کردبا، به‌ڵام پشتیان تێكرد.
ساكك ده‌شڵێت: پەرلەمانتارانی هەدەپە ئەویان بە تەنیا جێهێشتووە و پاڵپشتیان نەکردووە، ئەمەشی بە هۆکارێك بۆ سەرنەکەوتن لە هەڵبژاردن دانا.
H.B
