ئهنجامی توێژینهوهیهك لهبارهی دهرچه رهشهكانی گهردوون بڵاودهكرێتهوه
ئەنجامەكە ئاشكرا دەكرێت
K24 - ھەولێر
ئەستێرەناس و گەردووناسان لە چاوەڕوانی یەکەمین وێنەی ژمارەیی دەرچەیەکی رەشن، کە ئەمڕۆ چوارشەممە دەرەنجامەکانی ئاشکرا دەکرێن، بەگوێرهی گریمانە زانستییەکان، دەرچە رەشەکان لە دەرەنجامی تەقینەوە و لەناوچوونی ئەستێرە مەزنەکانی هاوشێوەی خۆر دروست دەبن. ئەوە دەرچە رەشەش بە گهردوون ناسراوە و لە ناوهڕاستی گەلەستێرەی رێگەی شیریی خۆمانە.
بە شیکردنەوەی دەرەنجامی وێنەیەکی تەلیسکۆپێکی گەورە، دەردەکەوێت تا چەندە بیردۆزەکانی ئاینشتاین تا ئێستاش بێهاوتان، یانیش دەرگا بە رووی توێژینەوەی زیاتر دەکرێتەوە.