ئه‌نجامی توێژینه‌وه‌یه‌ك له‌باره‌ی ده‌رچه‌ ره‌شه‌كانی گه‌ردوون بڵاوده‌كرێته‌وه‌

ئەنجامەكە ئاشكرا دەكرێت

https://k24mediaservice.streaming.mediaservices.windows.net/aab0f1fe-e2a0-431a-bad8-c129328b8e08/040919NHQ.ism/manifest

K24 - ھەولێر

ئەستێرەناس و گەردووناسان لە چاوەڕوانی یەکەمین وێنەی ژمارەیی دەرچەیەکی رەشن، کە ئەمڕۆ چوارشەممە دەرەنجامەکانی ئاشکرا دەکرێن، بەگوێره‌ی گریمانە زانستییەکان، دەرچە رەشەکان لە دەرەنجامی تەقینەوە و لەناوچوونی ئەستێرە مەزنەکانی هاوشێوەی خۆر دروست دەبن. ئەوە دەرچە رەشەش بە گه‌ردوون ناسراوە و لە ناوه‌ڕاستی گەلەستێرەی رێگەی شیریی خۆمانە.

بە شیکردنەوەی دەرەنجامی وێنەیەکی تەلیسکۆپێکی گەورە، دەردەکەوێت تا چەندە بیردۆزەکانی ئاینشتاین تا ئێستاش بێهاوتان، یانیش دەرگا بە رووی توێژینەوەی زیاتر دەکرێتەوە.