روحانی: ئهمەریكا خۆی تووشی بهڵایهكی گهوره دهكات
بڕیاری بە تیرۆرست ناساندنی سوپای پاسداران بە پڕوپاگەندە دەزانێت
K24 - ھەولێر
حەسەن روحانی، سەرۆککۆماری ئێران بڕیارەکەی ئەمەریکا و ناساندنی سوپای پاسدارانی وڵاتەکەی بە تیرۆریست، بە پڕوپاگەندە ناودەبات. روحانی لە کۆبوونەوەی کابینەی حکوومەتەکەی لە تاران ھۆشداری دەداتە ئەمەریکا ئەگەر بێجگە لە قسە بە کردار یەک ھەنگاو بنێت، خۆیان تووشی بەڵایەکی گەورە دەکەن.
حەسەن روحانی، گوتی: "ئەوەی ئەمەریکا لەم بوارەدا ئەنجامی دەدا پڕوپاگەندەیە و ھەنگاو و کارێکی سیاسی بووە. لەوە زیاتر ھیچی دیکە نییە. ئەمەریکا لە ماوەی 40 ساڵی رابردوو بە ھەموو توانای خۆیەوە دژی ئێمە بووە و ئێستاش دژی ئێمەیە بگرە ئێستا بێشەرمانەتر. ئەگەر ئەمەریکا بێجگە لە قسە بە کردار یەک ھە نگاو بنێت خۆیان باش دەزانن رووبەڕووی چ بەڵایەک دەبنەوە. خۆشیان باش دەزانن، ھەرچەند نەزانانە رەفتار بکەن، بەڵام من باوەڕناکەم بە کردار بتوانن ھەنگاو بنێن".
ھ.م