له له‌نده‌ن دامه‌زرێنه‌ری ویكیلیكس ده‌ستگیركرا
پۆلیسی به‌ریتانیا، جولیان ئه‌سانج، دامه‌زرێنه‌ری پێگه‌ی ویكیلیكسی ده‌ستگیركرد
K24 – هه‌ولێر:
پۆلیسی به‌ریتانیا، جولیان ئه‌سانج، دامه‌زرێنه‌ری پێگه‌ی ویكیلیكسی ده‌ستگیركرد.
ده‌ستگیركردنه‌كه دوای ئه‌وه هاتو كه حكومه‌تی ئیكوادۆر مافی په‌نابه‌ری دیپلۆماسی له ئه‌سانج وه‌رگرته‌وه.
دوای وه‌رگرتنه‌وه‌ی مافی په‌نابه‌ری، ئه‌مڕۆ باڵێۆزخانه‌ی ئیكوادۆر له له‌نده‌ن، ئه‌سانجی ناچار كرد، باڵیۆزخانه‌كه‌ی به‌جێبهێڵێت.
دوای جێهێشتنی باڵیۆزخانه‌كه، ئه‌سانج له لایه‌ن پۆلیسی به‌ریتانی ده‌ستبه‌سه‌ر كرا.
ئه‌سانج، له 2012ه‌وه په‌نای بردووه بۆ باڵیۆزخانه‌ی ئیكوادۆر له له‌نده‌ن و له‌وێ وه‌ك په‌نابه‌ر ماوه‌ته‌وه.
ده‌سه‌ڵاتدارانی سوید، به تۆمه‌تی ده‌ستدرێژی سێكسی تۆمه‌تبار كراوه و ئه‌مه‌ریكاش به تۆمه‌تی بڵاوكردنه‌وه‌ی زانیاری نهێنی ده‌وڵه‌ت ده‌یه‌وێت ده‌ستگیری بكات.