هێزه ئه‌منییه‌كان كه‌ركووك رێگه به گه‌ڕانه‌وه‌ی ته‌رمی هاووڵاتییه‌كی كورد ناده‌ن
كه‌سوكاری كۆچكردووه‌كه: له كه‌ركووك سووكایه‌تی به زیندوو و مردوو ده‌كرێت
K24 - كه‌ركووك:
هێزه ئه‌منییه‌كان، كه پۆلیسی فیدرالی عێراقین له بازگه‌كانی كه‌ركووك، رێگه به گه‌ڕانه‌وه‌ی ته‌رمی گه‌نجێكی كورد ناده‌ن له سلێمانییه‌وه بگه‌ڕێته‌وه شاره‌كه.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كانی په‌یامنێری كوردستان 24، پۆلیسی فیدرالی له كاتژمێر 9ی شه‌وی رابردوو، ته‌رمی گه‌نجه‌كه‌ی راگرتووه، ئه‌وانیش به ناچاری ته‌رمه‌كه‌یان گه‌ڕاندووه‌ته‌وه سلێمانی تا ئه‌و ئه‌مڕۆ به‌یانی به‌ڵگه‌نامه‌ی وه‌فاتیان به زمانی عه‌ره‌بی بۆ هێناون و ئینجا رێگه‌یان داون.
گه‌نجه‌كه ناوی "شكور ئه‌سعه‌د محه‌مه‌د"ه، شه‌وی رابردوو، 11ی نیسان، به‌هۆی نه‌خۆشیه گورچیله‌وه له نه‌خۆشانه‌ی "شار" له سلێمانی كۆچی دوایی ده‌كات، ئه‌و كاته‌ی كه‌سوكاره‌كه‌ی ده‌یانه‌وێت ته‌رمه‌كه بگه‌ڕێننه‌وه كه‌ركووك، له بازگه رێگریان لێده‌كرێت.
خاڵی گه‌نجه‌كه بۆ كوردستان 24 گوتی: "له كه‌ركووك سووكایه‌تی به زیندوو و مردوو ده‌كرێت" و ئه‌وه‌شی راگه‌یاند، چه‌ندین په‌یوه‌ندی ته‌له‌فۆنیان ئه‌نجامداوه له دوێنێ شه‌وه‌وه، به‌ڵام هیچیان سوودی نه‌بوو و رێگه‌یان پێنه‌داون ته‌رمه‌كه ببه‌نه‌وه.
یه‌كێكی دیكه له كه‌سه نزیكه‌كانی گه‌نجه كۆچكردووه‌كه رایگه‌یاند، له بازگه‌ی سه‌ره‌كی به‌رپرسێكی پۆلیسی فیدرالی به‌ناوی رائید عومه‌ر پێیگوتووه: "تا به‌ڵگه‌نامه به‌زمانی عه‌ره‌بی نه‌هێنن ئێمه رێگه‌تان ناده‌ین، ئێره ده‌وڵه‌تێكه و ئه‌ولاش ده‌وڵه‌تێكی دیكه".
باس له ناوه‌ڕۆكی گفتوگۆكه‌ی خۆی ده‌كات له‌گه‌ڵ رائید عومه‌ر و ده‌ڵێت: "پێمگوت كه زمانی كورد زمانی فه‌رمییه له عێراق و چۆن ده‌بێت رێگری له گه‌ڕانه‌وه‌ی ته‌رمێك بكرێت به هۆی ئه‌وه‌ی به‌ڵگه‌نامه‌ی كۆچكردنی به‌زمانی كوردییه، به‌ڵام هیچ سوودێكی نه‌بووه".
باس له‌وه‌ش ده‌كات، كه نازانێت په‌رله‌مانتارانی كورد له به‌غدا چی ده‌كه‌ن و كاریان چییه له‌كاتێكدا ره‌وشی هاووڵاتییانی كورد له‌و دۆخه‌دایه له كه‌ركووك.
داواش ده‌كه‌ن، پێویسته ئه‌و كێشانه چاره‌سه‌ر بكرێن و ئه‌و رووداوانه بۆ خه‌ڵكی دیكه‌ش دووباره نه‌بنه‌وه، چونكه هه‌ستێكی ناخۆشه تۆ كه‌سێكی ئه‌زیزت له‌ده‌ست بده‌یت و رێگه‌ش نه‌ده‌ن ته‌رمه‌كه‌ی بگه‌ڕێته‌وه شاره‌كه‌ی خۆی.
.jpg)
.jpg)
.jpg)
ئ. م