رێواس فایه‌ق: پرسی دوو جێگر بۆ سه‌رۆكی هه‌رێم بووه‌ته گرێ
رێككه‌وتنی دابه‌شكردنی پۆسته‌كان و كارنامه‌ی حكومه‌ت ماوه
K24 – هه‌ولێر:
رێواس فایه‌ق، په‌رله‌مانتار و ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان، رایگه‌یاند، پرسی دوو جێگری بۆ سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان بووه‌ته گرێ و ئومێد ده‌كرێت ئه‌و كێشه‌یه‌ش چاره‌سه‌ر بكرێت.
رێواس فایه‌ق، بۆ كوردستان24، گوتیشی: رێككه‌وتنی سیاسی له نێوان پارتی و یه‌كێتی هه‌یه، به‌ڵام رێككه‌وتنی دابه‌شكردنی پۆسته‌كان و كارنامه‌ی حكومه‌ت ماوه.
روونیشیكرده‌وه، یه‌كێتی هه‌ر له سه‌ره‌تاوه، داوایكردووه، له هه‌ر سێ سه‌رۆكایه‌تییه‌كه پشكی هه‌بێت.
رێواس فایه‌ق ئه‌وه‌شی گوت: بنه‌مای چه‌سپاو ئه‌وه‌یه هه‌موومان رێكبكه‌وین. پۆسته‌كان به‌شی هه‌موومان ده‌كات.
سه‌باره‌ت به پۆسته‌كان و داواكاری یه‌كێتی، رێواس فایه‌ق گوتی: یه‌كێتی داوایكردووه، یه‌ك جێگر بۆ سه‌رۆكی حكومه‌ت هه‌بێت. ئه‌و پۆسته‌ش بۆ یه‌كێتی بێت. پارتیش رازی بووه. رێككه‌وتن كراوه. یاریدهدهرێكیش بۆ چاكسازی له بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان بێت. له پۆستی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمیش دوو جێگر هه‌بێت. یه‌كێكیان بۆ كاروباری سه‌ربازی و دووه‌میان بۆ كاروباری ئیداری و له‌و دوو جێگرهش یه‌كێك بۆ یه‌كێتی و یه‌كێكیش بۆ گۆڕان.
ئاماژه‌شیكرد، یه‌كێتی و گۆڕان جه‌ماوه‌رێكی تێكه‌ڵیان هه‌یه. هه‌ردوولا دوو خواستیان هه‌یه، ره‌نگه خواسته‌كانیان دژ به یه‌ك بن، به‌ڵام هیچ هه‌ستیارییه‌ك و به‌ریه‌ك كه‌وتنێك له نێوانیان نییه. هه‌ردوولا به ئاشتیانه به‌یه‌كه‌وه‌ن و كارده‌كه‌ین.
سه‌باره‌ت به جێگری دووه‌می سه‌رۆكی هه‌رێم، رێواس فایه‌ق گوتی: له رووی دابه‌شبوونی هێز و جوگرافیادا واقیعێك له هه‌رێم هه‌یه. له شه‌ڕی داعشدا هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی یه‌كێتی و پارتی شه‌ڕی داعشیان كرد. یه‌كێتی ده‌یه‌وێت له ناو سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم ئاماده‌یی هه‌بێت. جێگری سه‌رۆكی هه‌رێم بۆ كاروباری سه‌ربازی پشكی ئه‌و بێت. ناشتوانین بڵێین به ته‌نیا كورسی گرنگه یان به ته‌نیا رابردوو و مێژوو و واقیعی جوگرافی گرنگه، هه‌ردووكیان به‌یه‌كه‌وه گرنگن.