ڤیدیۆ.. خێزانێكی په‌نابه‌ری كورد 9 مانگه له هه‌نگاریا گیریان خواردووه
منداڵێكیان لێ جیاكردوونه‌ته‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی بگه‌ڕێنه‌وه هه‌رێمی كوردستان، به‌ڵام ئه‌وان نایانه‌وێت بگه‌ڕێنه‌وه
K24 – هه‌ولێر:
نۆ مانگ به‌ر له ئێستا، خێزانێكی كوردی خه‌ڵكی زاخۆ، گه‌یشتوونه‌ته هه‌نگاریان و داوای مافی په‌نابه‌ریان كردووه، به‌ڵام داواكه‌یان ره‌تكراوه‌ته‌وه و له‌و كاته‌وه تا ئێستا چاره‌نووسیان به نادیاری ماوه‌ته‌وه و له‌و وڵاته‌دا گیریان خواردووه.
له گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیدا، كه تایبه‌ت بۆ كوردستان24 نێردراوه، لوقمان زاخۆیی، سه‌رۆكی خێزانه‌كه، داوا ده‌كات لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان به هانایه‌وه بچن و ژیانی خۆی و خێزانه‌كه‌ی رزگار بكه‌ن.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كانی كوردستان24، ئه‌و خێزانه مافیان پێ نه‌دراوه، تانه له بڕیاری ره‌تكردنه‌وه‌ی مافی په‌نابه‌رێتی له فه‌رمانگه‌ی په‌نابه‌ران تۆمار بكه‌ن.
هه‌روه‌ها ئه‌و خێزانه رووبه‌ڕووی شه‌ڕی ده‌روونی ده‌سه‌ڵاتی هه‌نگاریا بوونه‌ته‌وه و منداڵێكی بچووكی ئه‌و خێزانه‌یان به جیا ده‌ستبه‌سه‌ر كردووه، بۆ ئه‌وه‌ی دایك و باوكه‌كه ناچار بن، هه‌نگاریا به‌ره‌و كوردستان بهجێبهێڵن و بگه‌ڕێنه‌وه.