پارێزگاری موسه‌ننا: به‌ڵێنم به سه‌رۆك بارزانی دابوو كار بكه‌م بۆ دۆزینه‌وه‌ی گۆڕه به كۆمه‌ڵه‌كان
ئه‌حمه‌د مه‌نفی، ورده‌كاری دۆزینه‌وه‌ی گۆڕێكی به كۆمه‌ڵی ئه‌نفالكراوه‌كان ده‌خاته‌ڕوو
K24 – هه‌ولێر:
پارێزگاری موسه‌ننا، ئه‌حمه‌د مه‌نفی، له لێدوانێكی تایبه‌تدا بۆ كوردستان24، رایگه‌یاند، به‌ڵێنم به سه‌رۆك بارزانی و حكومه‌تی هه‌رێم دابوو، كه كار بكه‌م بۆ دۆزینه‌وه‌ی گۆڕه به كۆمه‌ڵه‌كان. هه‌ماهه‌نگی ته‌واومان له‌گه‌ڵ سه‌رۆك بارزانی هه‌یه. به‌یانیش په‌یوه‌ندی به جه‌نابی سه‌رۆك بارزانییه‌وه ده‌كه‌ین.
ئه‌مڕۆ پارێزگاری موسه‌ننا(سه‌ماوه)، ئه‌حمه‌د مه‌نفی، له رێی په‌یجی پارێزگاری موسه‌نناوه له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك نووسیویه‌تی: له‌و رۆژه‌وه‌ی پۆستی پارێزگارم وه‌رگرتووه، به‌ڵێنم به خۆمداوه هاوكاری كه‌سوكاری قوربانیانی گۆڕه به كۆمه‌ڵه‌كان بكه‌م، كه له بیابانی سه‌ماوه زیندهبهچاڵكراوون و رووفاتیان بدۆزینه‌وه.
ئه‌وه‌شی نووسیوه: له ساڵیادی رووخانی رژێمی به‌عسدا و به پشتیوانی خودای گه‌وره، توانیمان به‌ڵگه‌یه‌كی دیكه له‌سه‌ر تاوانه‌كانی رژێمی به‌عس بدۆزینه‌وه. ئه‌ویش گۆڕێكی به كۆمه‌ڵی برایانی كورده له ناوچه‌ی شێخییهی بیابانی سه‌ماوه.
ئه‌وه‌شی نووسیوه: ئه‌و گۆڕه به كۆمه‌ڵه رووفاتی منداڵ و ئافره‌تیشی تێدایه، كه تێیدا زینده‌به‌چاڵ كراون.
.jpg)
ئاماژه‌شی بۆ ئه‌وه كردووه، لایه‌نه ئه‌منییه‌كانی پارێزگای راسپاردووه، پارێزگاری له‌و گۆڕه به كۆمه‌ڵه بكه‌ن، تا لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار ده‌گاته ناوچه‌كه و ده‌ست ده‌كرێت به ده‌رهێنان و هه‌ڵدانه‌وه‌ی ته‌واوی گۆڕه به كۆمه‌ڵه‌كه.

ناوچه‌ی شێخییه ده‌كه‌وێته سنووری قه‌زای سه‌لمان و له ناو كورددا به نوگره سه‌لمان ناسراوه و 125 كیلۆمه‌تر له باشووری خۆرئاوای سه‌ماوه هه‌ڵكه‌وتووه.
پارێزگاری موسه‌ننا، داواشی له حكومه‌تی ئیتیحادی كرد، لیژنه‌یه‌كی پیشه‌ییانه بنێرێت بۆ ئه‌وه‌ی به شێوه‌یه‌كی ته‌ندرووست سه‌رجه‌م گۆڕه به كۆمه‌ڵه‌كان هه‌ڵبدرێنه‌وه.
.jpg)
پارێزگاری موسه‌ننا، لیژنه‌یه‌كی بۆ گه‌ڕان به دوای گۆڕه به كۆمه‌ڵه‌كانی كورد پێكهێناوه. ئه‌و لیژنه‌یه له‌گه‌ڵ شاهێدحاڵ و كارمه‌ندانی پێشووی ده‌زگا ئه‌منییه‌كانی سه‌رده‌می رژێمی به‌عس له هه‌وڵی دۆزینه‌وه‌ی گۆڕه به كۆمهڵهكانن.
هه‌ر له‌و چوارچێوه‌یه‌دا، ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ پارێزگاری موسه‌ننا راسته‌وخۆ له رێی ته‌له‌فۆنه‌وه بۆ كوردستان24 باسی له‌و گۆڕه به كۆمه‌ڵه كرد، كه دۆزراوه‌ته‌وه. گوتی: به‌رده‌وامین له‌سه‌ر دۆزینه‌وه و ده‌رهێنانی رووفاته‌كان. چوار مانگ به‌ر له ئێستا هه‌ڵمه‌تی گه‌ڕانمان ده‌ستپێكردووه. پێشتر به‌ڵێنم به سه‌رۆك بارزانی و حكومه‌تی هه‌رێم دابوو، كار بكه‌م بۆ دۆزینه‌وه‌ی ئه‌و گۆڕه به كۆمه‌ڵانه.
گوتیشی: له‌و ناوچه‌یه‌دا به گشتیی، چه‌ندین گۆڕی به كۆمه‌ڵ هه‌یه. ئه‌و گۆڕه به كۆمه‌ڵه‌ی هه‌ڵدراوه‌ته‌وه، گه‌وره‌ترینیانه. ره‌نگه 300 رووفاتی تێدا بێت.
پارێزگاری موسه‌ننا، داواشی له سه‌رۆك بارزانی كرد، تیمێك ره‌وانه‌ی سه‌ماوه بكات بۆ ئاگاداربوون له ره‌وشه‌كه و هاوكاری كردنی تیمه‌كان.
جێی ئاماژه‌یه، پێشتر پارێزگاری موسه‌ننا سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستانی كردبوو و له‌گه‌ڵ سه‌رۆك بارزانی له دیدارێكدا پرسی گۆڕه به كۆمه‌ڵه‌كانی سه‌ماوه تاوتوێ كرابوو.
ئه‌نفال، یان پرۆسه‌ی جینۆساید و قڕكردنی كورد، یه‌كێك له پرۆسه‌كانی رژێمی به‌عسی رووخا‌و (1963 - 2003) بوو، كه به هه‌شت قۆناغ دژی كورد جێبه‌جێیكرد.
یه‌كه‌م قۆناغی له (22ی شوبات/ فێبرایه‌ر و تا 18ی ئازار/ مارسی 1988)ی خایاند. له‌و قۆناغه‌دا دۆڵی جافایه‌تی ئه‌نفالكرا.
قۆناغی دووه‌م له (22ی ئازار/ مارس – 1ی نیسان/ ئه‌پریڵی 1988) به‌ڕێوه‌چوو، ناوچه‌كانی قه‌ره‌داغ ئه‌نفالكران.
قۆناغی سێیه‌م (7ی نیسان/ ئه‌پریڵ – 20ی نیسان/ ئه‌پریڵی 1988) له ناوچه‌ی گه‌رمیان ئه‌نجامدرا.
قۆناغی چواره‌م له (3ی ئایار/ مایۆ تا 15ی ئایار/ مایۆی 1988) بۆ سه‌ر ناوچه‌ی قه‌ڵاسێوكه و دۆڵی زێی بچووك، ئه‌نجامدرا.
قۆناغه‌كانی پێنج و شه‌ش و حه‌وت، له (15ی ئایار/ مایۆ تا 26ی ئاب/ ئۆگستی 1988) به‌ڕێوه‌چوون و تێیدا ناوچه‌كانی شه‌قڵاوه و ره‌واندز به‌ر شاڵاوه‌كه كه‌وتن.
قۆناغی هه‌شته‌م و كۆتایی له (26ی ئاب/ ئۆگست تا 6ی ئهیلوول/ سێپتێمبه‌ری 1988) ئه‌نجامدرا و تێیدا هێرشكرایه سه‌ر ناوچه‌ی بادینان.
ئ.ڕ