به ڤیدیۆ.. له زانكۆیه‌كی زیقار سروودێكی رژێمی به‌عس په‌خشكرا
له ئاهه‌نگێكی ده‌رچوونی قوتابیاندا
K24 – هه‌ولێر:
له ئاهه‌نگێكی ده‌رچوونی قوتابیاندا، له پارێزگای زیقاری باشووری عێراق، سروودی (أرض الفراتين)ی سه‌رده‌می رژێمی به‌عس په‌خشكرا.
هێزه ئه‌منییه‌كان، ئه‌مڕۆ رێكخه‌ری ئاهه‌نگه‌كه‌یان ده‌ستگیر كردووه و دوای لێكۆڵینه‌وه ئازاد كراوه.
تۆمه‌تباره‌كه پاساوی ئه‌وه‌ی هێناوه‌ته‌وه، كه سروودهكهی له یوتیوب وه‌رگرتووه و گوێی لێ نه‌گرتووه و راسته‌وخۆ له ئاهه‌نگه‌كه‌دا په‌خشیكردووه و كاره‌كه‌ی به مه‌به‌ست نه‌بووه.
هه‌ر له پارێزگای زیقار، مانگی رابردوو، شاعیری میللی سه‌ڵاح حهرباوی به بۆنه‌ی ستایشكردنی سه‌دام حوسێن له شیعرێكدا ده‌ستگیركرا.