"وەزارەتی ئاوادانكردنەوە 280 ملیۆن دۆلاری پێویستە"
وەزیری ئاوەدانكردنەوە و نیشتەجێبوون: شەقامەكان پێویستیان بە نۆژەنكردنەوەی بەردەوام ھەیە
K24 - ھەولێر
تا ئێستا بودجه‌ی پڕۆژه‌كان له‌لایەن حكوومه‌تی ھەرێمی كوردستان به تەواوه‌تی دیاری نه‌كراوه، بۆ ئه‌وه‌ی جارێكی دیكە ده‌ست به پڕۆژه تەواو نەكراوەكان بكرێته‌وه، وه‌زیری ئاوه‌دانكردنه‌وه و نیشته‌جێبوون، داوای 280 ملیۆن دۆلار دەكات، بۆ ئه‌وه‌ی پڕۆژه‌كان ده‌ست پێ بكەنەوە، له نێوشیاندا رێگاوبانه‌كان، كه پێویستیان به نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی به‌رده‌وام هه‌یه.
دەرباز كۆسرەت، وەزیری ئاوەدانكردنەوە و نیشتەجێبوونی ھەرێمی كوردستان بە كوردستان24ی راگەیاند: "لە بودجەی ئەمساڵدا داوامان لە وەزارەتەكانی پلاندانان و دارایی كردووە 280 ملیۆن دۆلار بۆ پڕۆژەكان تەرخان بكات".
ھ.م