گۆڕانكاری له شێوازی پێدانی ڤیزای ئێران ده‌كرێت
بۆ وه‌رگرتنی ڤیزا پێویست ناكات سه‌ردانی كۆنسوڵخانه بكه‌ن

K24 - هه‌ولێر:
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆسته‌ى هه‌ولێر، هاووڵاتیان ئاگادارده‌كاته‌وه، له‌مه‌ودوا بۆ وه‌رگرتنی ڤیزای ئێران، ده‌توانن سه‌ردانی نووسینگه‌كانی پۆسته بكه‌ن و داوای ڤیزای ئێران بكه‌ن.
به گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه، كه وێنه‌یه‌كی ده‌ست كوردستان 24 كه‌وتووه، وه‌رگرتنی ڤیزای كۆماری ئیسلامی ئێران، له نووسینگه‌كانی سه‌ر به به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆسته‌ى هه‌ولێر ده‌بێت و پێویسته هاووڵاتییان بۆ وه‌رگرتنی ڤیزا، سه‌ردانی نزیكترین نووسینگه‌ی پۆسته بكه‌ن.
وه‌ك له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا ئاماژه‌ی بۆ كراوه، نرخی خزمه‌تگوزاری وه‌رگرتنی ڤیزا، ته‌نها 2 هه‌زار دینار ده‌بێت و زووترین كاتیش ڤیزاكان ده‌گه‌یه‌نرێنه‌وه ده‌ست هاووڵاتیان له شوێنی نیشته‌جێبوونی خۆیان.
به گوێره‌ی رێككه‌وتنێكی نێوان ئێران و عێراق، كۆماری ئیسلامی ئێران له به‌رامبه‌ر پێدانی ڤیزا و سه‌ردانیكردنی هاووڵاتییانی هه‌رێمی كوردستان و عێراق بۆ ئه‌و وڵاته، هیچ بڕه پاره‌یه‌ك وه‌رناگرێت و هیچ مۆرێكییش له پاسپۆرتی هاووڵاتییان نادات.
ئ. م