له رووداوێكی هاتووچۆ له نزیك ده‌ربه‌ندی رانییه شه‌ش كه‌س گیانییان له‌ده‌ستدا
به وێنه و ڤیدیۆ.. به‌هۆی جه‌نجاڵی رێگه‌كه به به‌له‌م قوربانیانی رووداوه‌كه ده‌گوازرێنه‌وه ئه‌وبه‌ری رانیه
K24 - رانیه:
به‌هۆی پێكدادانی دوو ئۆتۆمبێل له سه‌ر رێگه‌ی نێوان گوندی سه‌رسیان و بهردهكۆز له نزیك ده‌ربه‌ندی رانییه، شه‌ش كه‌س گیانییان له‌ده‌ستدا و نزیكه‌ی 6 تا 7 كه‌سی دیكه‌ش بریندارن.
ئاراس ئه‌مین، په‌یامنێری كوردستان 24 له رانیه رایگه‌یاند، رووداوه‌كه له نێوان ئۆتۆمبێلێكی تۆیۆتا هایلۆكس ده‌بڵ ئه‌كسڵ و تۆیۆتا كامریدا بووه، به‌هۆی ئه‌وه‌ی باران بووه رێگه‌كه ته‌ڕ بووه، كۆنتڕۆڵیان له‌ده‌ستداوه.
په‌یامنێری كوردستان 24 راشیگه‌یاند، تا ئێستا شه‌ش كه‌س له رووداوه‌كه گیانییان له‌ده‌ستداوه، كه چوار ژن و دوو منداڵن، نزیكه‌ی 6 تا 7 كه‌سی دیكه‌ش بریندارن و هه‌ندێكیان باری ته‌ندرووستیان ناجێگیره.
یه‌كێك له‌وانه‌ی له نزیك شوێنی رووداوه‌كه‌یه، به كوردستان 24ی راگه‌یاند، ئه‌وان له نزیك پرده‌كه‌ی ده‌ربه‌ندی رانیه‌ن، به‌هۆی جه‌نجاڵی رێگه‌كه، قوربانیانی رووداوه‌كه، به به‌له‌م له‌وبه‌ره‌وه گه‌یه‌نراونه‌ته ئه‌وبه‌ره‌ی پرده‌كه، تا له‌وێوه ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی رانیه بكرێن.
وه‌ك له‌و گرته ڤیدیۆییانه‌ی ده‌ست كوردستان 24 كه‌وتوون، به‌شێك له قوربانیانی رووداوه‌كه، له‌و به‌ره‌وه به به‌له‌م ده‌گه‌یه‌نرێنه ئه‌وبه‌ری رانیه و له‌وێوه به‌ره‌و نه‌خۆشخانه ده‌گوازرێنه‌وه.
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
ئ. م