یادی 121 ساڵەی رۆژنامەگەری كوردییە
"بارودۆخی ئاریشه‌داری سیاسی كاریگه‌ری له‌سه‌ر پیشه‌یی بوونی میدیا هه‌بووه"
K24 - ھەولێر
22ی نیسانی هه‌موو ساڵێك وه‌ك رۆژی رۆژنامه‌گه‌ری كوردی ناسێندراوه، 121 ساڵ به‌سه‌ر دەرچوونی یەكەم رۆژنامەی كوردی دا تێدەپەڕێت و ئێستا هه‌رێمی كوردستان خاوه‌نی زیاتر له 1200 ده‌زگای میدیاییه له بواره‌كانی بینراو و بیستراو و خوێندراو، به‌رپرسانی ئه‌و بواره‌ش پێیان وایه وێرای هه‌موو ئاسته‌نگه‌كان میدیای كوردی توانییه‌تی پێشبكه‌وێت، بریكاری وه‌زاره‌تی رۆشنبیری ده‌ڵێ "بارودۆخی ئاریشه‌داری سیاسی كاریگه‌ری له‌سه‌رپیشه‌یی بوونی میدیا هه‌بووه و نه‌قیبی سه‌ندیكای رۆژنامه‌نووسانیش پێی وایه، كاری باش كراوه و كاری زیاتریش ماوه بكرێت".
ئازاد حه‌مه‌د ئه‌مین، نه‌قیبی سه‌ندیكای رۆژنامه‌نووسانی كوردستان بە كوردستان24ی راگەیاند: "رۆژنامەگەری لە ھەرێمی كوردستان برەوێكی باشی داوە، بەتایبەتی لە رووی بنیادی یاسایی و ئازادییەكانی میدیا، بەڵام بەداخەوە تائێستا پیشەی رۆژنامەنووسی بە كۆمەڵێك گرفتەوە دەناڵێنێ، تائێستا فەلسەفەی حوكمڕانی لە وڵاتی ئێمەدا بە میدیا ئاشنا نییە، دەبێ ئەمە كاری لەسەر بكرێت".
هه‌رێمی كوردستان له‌كاتێكدا یادی 121 ساڵه‌ی رۆژنامه‌گه‌ری كوردی ده‌كاته‌وه، كه خاوه‌نی 39 كه‌ناڵی ئاسمانی و 125 كه‌ناڵی ناوخۆیی و 160 رادیۆ و 909 رۆژنامه و گۆڤاره. ئه‌م ژماره زۆره‌ی ده‌زگا میدیاییه‌كانیش له هه‌رێمی كوردستان زۆرجار ئه‌و گله‌ییه‌ی به‌دوادا هاتووه كه هه‌ندێك له‌میدیا و میدیاكاران پابه‌ندی یاسا و رێساكانی كاری رۆژنامه‌وانی نابن. بریكاری وه‌زاره‌تی رۆشنبیری له حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌و باره‌وه پێی وایه بارودۆخی سیاسی له‌ناوچه‌كه كاریگه‌ری له‌سه‌ر ره‌وشی میدیا هه‌بووه.
سالار عوسمان، بریكاری وه‌زاره‌تی رۆشنبیری و لاوانی ھەرێمی كوردستان دەڵێ: "ئێمە لە دۆخێكی سیاسی ئاڵۆزدا دەژین، كە دۆخێكی ئاریشەدارە، ئەو تێگەیشتنە لە حكوومەت بەتایبەتی لە وەزارەتی رۆشنبیری ھەیە كە یاساكان جێبەجێ بكەین و یەكتر ئازار نەدەین".
ده‌رچوونی یه‌كه‌م ژماره‌ی رۆژنامه‌ی كوردستان له 22 نیسانی ساڵی 1898 له لایه‌ن میقداد میدحه‌ت به‌درخان بووه خاڵی ده‌ستپێكی خاوه‌ندارێتی گه‌لی كورد له بواری رۆژنامه‌گه‌ریدا، له‌وكاته‌وه‌ش تاكو ئێستا رۆژنامه‌گه‌ری كوردی به چه‌ندین قۆناغی سه‌ختدا تێپه‌ڕیوه و وێڕای هه‌موو ئاسته‌نگه‌كان به‌رده‌وامی پێدراوه، به‌جۆرێك كه ئێستا هه‌رێمی كوردستان خاوه‌نی زیاتر له 1200 ده‌زگای میدیاییه له بواره‌كانی بینراو و بیستراو و خوێندراو.
ھ.م