دەرباز کۆسرەت: رێککەوتنی نێوان یەکێتی و پارتی تەواوبووە
"گۆڕانیش گەیشتووەتە قەناعەت"
K24 - ھەولێر
دەرباز کۆسرەت، وەزیری ئاوەدانکردنەوەی هەرێمی کوردستان رایگەیاند: "بەشێوەیەکی سەرەتایی رێککەوتنی نێوان یەکێتی و پارتی دیموکراتی کوردستان تەواوبووە و چاوەڕێ دەکرێت ئەم هەفتەیە رێککەوتنەکە واژۆ بکرێت".
گوتیشی: "پێشبینی دەکەین لە چەند هەفتەی داهاتوودا کابینەی نوێی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پێكبھێنرێت. گۆڕانیش لەسەر پرسی پێکهێنانی حکوومەت گەیشتووەتە قەناعەت".
ھ.م