ئه‌كادیمیای كوردی رێز له مێژوونووسێكی كوردی خوراسان ده‌گرێت
داوا له سه‌رۆك بارزانی و حكوومه‌تی هه‌رێم ده‌كات گرنگی به پاراستنی فه‌رهه‌نگی كوردانی خوراسان بده‌ن
K24- هه‌ولێر:
ئەکادیمیای کوردی لە هەولێر لە رێوڕەسمێکدا رێزی لە کەلیمووڵڵا تەوەحودی، مێژوونووس و نووسەری ناسراوی کوردی خورسان گرت.
کەلیموڵڵا تەوەحودی سوپاسی حکوومەتی هەرێمی کوردستانی کرد و داوای لە سەرۆك بارزانی و سەرۆکوەزیران کرد، ئەركی چاپكردنی بەشێك لە دەستنووسەکانی، کە چاپ نەکراون لە ئەستۆ بگرن و بایەخی زیاتر بدەنە بواری پاراستنی زمانی و فەرهەنگی کوردانی خۆراسان.
مەراسیمی بەخشینی خەڵاته‌كه بە كەلیموڵڵا تەوەحودی، لە رۆژی رۆژنامەگەری کوردی، به ئاماده‌بوونی نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌ڕێوه‌چوو.
له رێوڕه‌سمه‌كه‌دا نێچیرڤان بارزانی دڵنیایی دایه خەڵکی کوردستان، کە داهاتوویەکی گەش چاوەڕێیان ده‌كات و رایگەیاند: "شەش مانگ پێکهێنانی حکوومەت دواکەوتووە، بەڵام هەمووان دڵنیا دەکەینەوە کە حکوومەت پێکدەهێنرێن".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا: "کێشەکان بەشێکن لە دیموکراسی و دەمانەوێت هەموو لایەنەکان بەگوێرەی دەنگەکانیان پشکیان بەر بکەوێت".
سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان دڵنیایی دا و رایگەیاند: "رۆژانێکی خۆشتر چاوەڕێی هەرێمی کوردستان دەکه‌ن و بەرەو کوردستانێکی بەهێز هەنگاو دەنێین".
H.B