قەدەخەكردنی پەپجی كاردانەوەی لێ دەكەوێتەوە
بە زۆرینەی دەنگی پەرلەمانتارانی عێراق قەدەخە كرا
K24 - بەغدا
بڕیاری قەدەغەکردنی پەپجی و یارییه ئهلیكتڕۆنییه ھاوشێوەکانی لەلایەن پەرلەمانی عێراق، کاردانەوەی بە دوای خۆیدا ھێناوە و بەشێک لە قوتابیانی زانکۆی بەغدا دەڵێن، بەردەوام دەبین لە بەکارھێنانی. کوردستان24 زانیویەتی، کە بە ھۆی شکاندنی سانسۆر لەسەر یارییەکە بە چەند پڕۆگرامێکی تایبەت، وەزارەتی گواستنەوەی عێراق ناتوانێت بڕیارەکەی پەرلەمانی عێراق جێبەجێ بکات.
پەبجی و ئەو یاریە ئەلیکترۆنییانەی کە بە کۆی دەنگی پەرلەمانتارانی عێراق بڕیاری قەدەخەکردنیان بۆ دەرکراوە، لە نێو گەنجان و وێستگەکانی خوێندن بووەتە جێی باس و بەشێک لە بەکارھێنەرانی، بە بڕیارێکی بێ مانا ناوی دەبەن و بەشێکیش پێیان وایە بە ھۆی کاریگەرییە خراپەکانییەوە ئەو یارییانە شیرازەی کۆمەڵگەیان تێکداوە و بڕیارەکەیان پێ ئەرێنییە.
ھ.م