له باره‌ی هورمزه‌وه ئه‌مه‌ریكا داوایه‌ك له ئێران ده‌كات
ئێران هه‌ڕه‌شه‌ی په‌كخستنی كه‌شتیوانیی نێوده‌وڵه‌تی له گه‌رووی هورمز ده‌كات
K24 – هه‌ولێر:
رۆژێک دوای ئەوەی ئەمه‌ریکا درێژکردنەوەی وادەی کڕینی نەوتی ئێرانی لەو 8 وڵاتەی بەخشرابوون رەتکردەوە، ئێران ھەڕەشەی داخستی گەرووی ھورمزی کرد و به‌رپرسانی ئه‌مه‌ریكاش داوا ده‌كه‌ن، ئێران ئه‌و رێگه بازرگانییه دانه‌خات.
له‌و باره‌یه‌وه، بەرپرسێکی باڵای ئەمه‌ریکا بە ئاژانسی ھەواڵی رۆیتەرزی راگه‌یاند، داوا لە ئێران دەکەین گەرووی ھورمز و بابولمەندەب بە کراوەیی بھێڵێتەوە و رێز لە ھاتووچۆی ئازادانەی کەشتییە بازرگانییەکان لە ئاوە نێودەوڵەتییەکانی گەرووی ھورمز و بابولمەندەب بگرێت.