عادل عەبدولمەهدی چاوەڕێی رێککەوتنی لایەنەکان دەکات بۆ پێکهێنانی حکوومەتەکەی

چەند وەزارەتێک بێ وەزیرن

K24 – هه‌ولێر:

سەرۆك وەزیرانی عێراق دووپاتیدەكاتەوە، ھێشتا چاوەرێی رێككەوتنی لایەنە سیاسییەكانە بۆ تەواوكردنی پێكھاتەی كابینەی نوێی حكومەتی عێراق.

لە كۆنگرەی رۆژنامەوانی ھەفتانەیدا، عادل عەبدولمەھدی سەرۆك وەزیرانی عێراق رایگەیاند، چاوەڕێی رێككەوتنی كوتلە سیاسییەكان لەسەر ناوی كاندیدانی وەزارەتە متمانە پێنەدراوەكان دەكات.

گوتیشی: "چاوەڕێ دەكەین بەزوویی بابەتی كاندیدانی 4 وەزارەتەكە كۆتایی بێت".

لەبارەی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆریشەوە ئاشكرایكرد، ھەماھەنگی نێودەوڵەتی و وڵاتانی دراوسێ بۆ ئەم مەبەستە بەردەوامە.

بەهۆی ناکۆکی لەسەر کاندیدەکان، تاکو ئێستا چوار وەزیری حکوومەتی عێراق دەستنیشان نەکراون و ئەو پۆستانە بە وەکالەت بەڕێوەدەبرێن، سەرۆک وەزیرانی عێراقیش چاوەڕ‌ێی رێککەوتنی سیاسی دەکات بۆ چارەسەرکردنی ئەو پرسە.

H.J