ساڵ به ساڵ به‌كارهێنانی مادده‌ی هۆشبه‌ر زیاتر ده‌بێت
"پێویسته یاسای توند له دژی بازرگانان و به‌كارهێنه‌رانی مادده‌ی هۆشبه‌ر ده‌ربكرێت"
K24 - دهۆك:
لە شاری دھۆك، پانێلێك بە ناوی ماددەی ھۆشبەر، پاراستنی ئاسایشی نەتەوەیی و مەترسییە تەندروستییەكان، بەڕێوەچوو. رێكخەران و ئامادەبووانی پانێلەكە ئاماژە بەوە دەكەن، كه ماددەی ھۆشبەر مەترسییەكی گەورەیە لەسەر ئاسایشی نەتەوەیی و تەندروستیی تاك و كۆمەڵگە، بۆیە ئەركی ھەموو لایەكە بەرەنگاری ببنەوە.
به گوێره‌ی قسه‌ی پانێلیستهكانی دیداره‌كه، ساڵ به ساڵ به‌كارهێنانی مادده‌ی هۆشبه‌ر زیاد ده‌بێت. رزگاربووێكی به‌كارهێنانی مادده هۆشبه‌ره‌كانیش باس له‌وه ده‌كات، هه‌ر كه‌سێك ئیراده‌یه‌كی به‌هێزی هه‌بێت، نابێته دیلی ئه‌و مادده هۆشبه‌رانه.
په‌یمانگای ته‌ندروستیی دهۆك و ده‌زگا ئه‌منییه‌كانیش باس له‌سه‌ر چۆنیه‌تی خۆ پاراستن و دووركه‌وتنه‌وه له به‌كارهێنانی ئه‌و ماددانه ده‌كه و ده‌ڵێن: "پێویسته به زووترین كات یاسای توند بۆ سزادانی بازرگانانی ئه‌و مادده هۆشبه‌رانه به‌كارهێنه‌رانی ده‌ربچێت".
ئ. م