ئێران پێشنیازێكی نوێ ده‌خاته به‌رده‌م ئه‌مه‌ریكا
زه‌ریف: ئێران ئاماده‌یه له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكا زیندانییه‌كانمان ئاڵوگۆڕ بكه‌ین
K24- هه‌ولێر:
محه‌ممه‌د جه‌واد زه‌ریف، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران دووپاتی كرده‌وه، وڵاته‌كه‌ی ئاماده‌یه له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكا زیندانییه‌كانیان له وڵاتانی یه‌كتر ئاڵوگۆڕ بكه‌ن، ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، ئه‌و ده‌توانێت ئه‌ركی جێبه‌جێ كردنی ئه‌و پێشنیازه له ئه‌ستۆ بگرێت.
ئه‌م قسانه‌ی زه‌ریف له وه‌ڵامی پرسیارێكدا له باره‌ی ئه‌و بابه‌ته هاتوون، كه له كاتی ئاماده‌بوونی له یه‌كێك له چالاكییه‌كانی دامه‌زراوه‌ی "Asia Society"ـدا له نیۆیۆرك گوتی: "با هه‌وڵ بۆ ئاڵۆگۆڕكردنی زیندانییه‌كانمان بده‌ین.. من ئاماده‌م ئه‌و كاره له ئه‌ستۆ بگرم و ده‌سه‌ڵاتی ئه‌وه‌م هه‌یه".
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، به‌ر له 6 مانگ به ئیداره‌ی سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكای راگه‌یاندبوو، كه تاران ئاماده‌یه رێككه‌وتنێك بۆ ئاڵوگۆڕكردنی زیندانییه‌كانیان له‌گه‌ڵ واشنتۆندا بكات، به‌ڵام تا ئێستا هیچ وه‌ڵامێكی ئه‌م پێشنیازه‌یان نه‌دراوه‌ته‌وه.
روونیشی كرده‌وه، "ئێران هه‌موو ئه‌و تۆمه‌تانه به‌بێ بنه‌ما ده‌زانێت، كه ئاراسته‌ی ئه‌و كه‌سانه كراون، كه له زیندانه‌كانی ئه‌مه‌ریكا به‌ند كراون، له‌كاتێكدا ئه‌مه‌ریكاش ئه‌و تۆمه‌تانه به پڕوپوچ وه‌سف ده‌كات، كه خراونه‌ته ئه‌ستۆی به‌ندكراوانی ناو زیندانه‌كانی ئێران".
بۆیه وه‌ك زه‌ریف دووپاتی كرده‌وه، "با چیتر مشت‌ومڕ له‌باره‌ی ئه‌و بابه‌ته نه‌كه‌ین، وه‌رن با ده‌ست به پرۆسه‌ی ئاڵوگۆڕی زیندانییه‌كانمان بكه‌ین" و گوتیشی: "من وه‌ك وه‌زیرێك ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌م هه‌یه جێبه‌جێكردنی ئه‌و پرسه مرۆییه له ئه‌ستۆ بگرم".
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه، محه‌ممه‌د جه‌واد زه‌ریف، گه‌یشته نیویۆرك و له‌گه‌ڵ گه‌یشتنی له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا گوتی: "ئه‌گه‌ر ئه‌مه‌ریكا بیه‌وێت گه‌رووی هورمز به‌كار بهێنێت، پێویسته دانوستان له‌گه‌ڵ سوپای پاسداران‌دا بكات".
هه‌روه‌ها گوتی: "تا كاتێك به‌رژه‌وه‌ندیی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی كۆماری ئیسلامیی ئێران بیخوازێت، گه‌رووی هورمز كراوه ده‌بێت".
له لایه‌كی دیكه‌وه هه‌ر ئه‌مڕۆ حه‌سه‌ن روحانی، سه‌رۆك كۆماری ئێران له لێدوانێكدا دووپاتی كرده‌وه: " ئه‌گه‌ر سزاكانی سه‌ر ئێران هه‌ڵگیرێن و رێز له یه‌كگرتن هه‌بێت، ده‌كرێت دانوستان له‌گه‌ڵ ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا بكرێت".
ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه، كه به‌ر له دوو رۆژ مایك پۆ‌مپێیۆ، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا رایگه‌یاند، ئاستی هه‌نارده‌ی نه‌وتی ئێران ده‌كه‌نه سفر، پێشتریش به بڕیارێك دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا سوپای پاسدارانی ئێرانی خسته لیستی رێكخراوه تیرۆریستییه‌كانه‌وه، له به‌رامبه‌ریشدا ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی ئێران، فه‌رمانده‌یی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكای له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و رۆژئاوای ئاسیای خسته لیستی رێكخراوه تیرۆریستییه‌كان.
سه‌رچاوه: رۆیته‌رز
H.B