كۆمسیۆنی مافهكانی مرۆڤ له عێراق: بازرگانیكردن به ئهندامانی جهستهی مرۆڤ زیادی كردووه
لیژنەی رووبەڕووبوونەوەی ئهو بازرگانییه ماوهی 7 ساڵه كۆنهبووهتهوه
K24- ههولێر:
کۆمسیۆنی باڵای مافەکانی مرۆڤ لە عێراق ئاشکرای دەکات، رێژەی بازرگانیکردن بە ئەندامەکانی جەستەی مرۆڤ لە بەسرە زۆر زیادی کردووە.
نووسینگەی بەسرەی کۆمسیۆنی باڵای مافەکانی مرۆڤ لە عێراق، لە راگەیێندراوێکدا بڵاوی کردەوە، رێژەی بازرگانیکردن بە ئەندامەکانی جەستەی مرۆڤ لە پارێزگای بەسرە، بە بەراورد بە ساڵی رابردوو، زۆر زیادی کردووە.
ئاماژەی بەوەش داوە، لیژنەی رووبەڕووبوونەوەی بازرگانیکردن بە ئەندامەکانی جەستەی مرۆڤ، کە لە ساڵی 2012 وە دامەزراوە، ماوەی 6 ساڵە کۆنەبووەتەوە.
H.B