پاسه‌وانه‌كانی كیم متمانه به كه‌س ناكه‌ن
به‌رده‌وام سه‌رقاڵی سڕینه‌وه‌ی ده‌رگای شه‌مه‌نده‌فه‌ر و كورسی سهرۆكهكهیانن
K24 - هه‌ولێر
له گرته‌یه‌كی ڤیدیۆییدا كه پێگه‌یه‌كی هه‌واڵیی له‌سه‌ر تۆڕی ئینته‌رنێت بڵاوی كردووه‌ته‌وه، پاسه‌وانه‌كانی كیم جۆنگ ئون، سه‌رۆكی كۆریای باكوور ده‌رده‌كه‌ون و سه‌رقاڵی پاككردنه‌وه‌ی ئه‌و كورسییهن، كه له كاتی كۆبوونه‌وه فراوانه‌كه‌یدا له‌گه‌ڵ ڤلادیمێر پوتین، سه‌رۆكی رووسیا و به‌رپرسانی دیكه‌ی ئه‌و وڵاته، كیم جۆنگ ئون له‌سه‌ری داده‌نیشێت.
له ڤیدیۆكه‌دا به روونی دیاره كه یه‌كێك له پاسه‌وانه‌كانی كیم، به قوماشێكی سپی، سه‌رقاڵی سڕینه‌وه‌ی هه‌موو لایه‌كانی كورسییه‌كه‌ی سه‌رۆكی كۆریای باكووره و پێده‌چێت ئه‌و پارچه قوماشه، مادده‌ی خاوێنكه‌ره‌وه‌ی تایبه‌تی پێوه بێت.
پاسه‌وانه‌كه‌ی كیم جۆنگ ئون، به شێوه‌یه‌ك سووربوونی خۆی له‌سه‌ر به‌جێهێنانی ئه‌ركه‌كه‌ی نمایش ده‌كات و ده‌یه‌وێت ئاسایش و ئارامی سه‌رۆكه‌كه‌ی بپاریزێت، وه‌ك ئه‌وه‌ی به هیچ شێوه‌یه‌ك ده‌ستبه‌رداری ئه‌ركه‌كه‌ی نابێت".
رۆژی چوارشه‌ممه 24/4/2019، پاسه‌وانه‌كانی سه‌رۆكی كۆریای باكوور، له كاتی گه‌یشتنی شه‌مه‌نده‌فه‌ره‌كه‌ی كیم جۆنگ ئون، بۆ ئه‌و شاره‌ی دیداره‌كه‌ی تێدا به‌ڕێوه چوو، به‌هه‌مان شێوه و به خێراییه‌كی زۆر و زۆر به وردی، خه‌ریكی سڕینه‌وه‌ی ئه‌و ده‌رگایه‌ی شهمهندهفهرهكهن، كه سه‌رۆكی كۆریای باكوور لێی داده‌به‌زێ.