"عێراق ده‌بێتە سێيەم گەورەترین وه‌به‌رهێنه‌ری نەوت لە جیھاندا"
ئاستی وه‌به‌رهێنانی نه‌وت ده‌گه‌یه‌نێته 6 ملیۆن به‌رمیلی رۆژانه
K24- هه‌ولێر:
پێشبینی دەكرێت عێراق تا سالی 2030 ببێتە سێيەم گەورەترین بەرھەمھێنەری نەوت لە جیھاندا و قه‌ره‌بووی ئه‌و زیانه بكاته‌وه، كه به هۆی ئێران و ڤه‌نزوێلاوه له بازاڕه‌كانی وزه دروست بووه.
ئاژانسی وزەی نێودەوڵەتی پێشبینی داھاتوویەكی پێشكەوتوو بۆ عێراق دەكات و رایدەگەیەنێت، عێراق كە لە رێكخراوی ئۆپێك ئه‌ندامه، تا سالی 2030 دەبێتە سێیەم گەورەترین بەرھەمھێنەری نەوت لە جیھاندا.
هه‌ر به گوێره‌ی ئه‌و ئاژانسه، عێراق كار لەسەر ئەوە دەكات، شوێنی خۆی لە نێوان گەورە بەرھەمھێنەرانی نەوتدا پێش بخات، بۆ ئەوەی ئاستی گەشەی نەوت لە ناو رێكخراوی ئۆپێك بەرێوە ببات و ببێتە سەرچاوەیەكی گرنگ بۆ دابینكردنی نەوت لەسەر ئاستی جیھان، پێشبینیش دەكرێت، تا ساڵی 2030 ئاستی بەرھەمھێنانی بە رێژەی له 30% زیاد بكات و بگەیەنێتە 6 ملیۆن بەرمیلی رۆژانە، بەو زیادەیەش قەرەبووی ئەو زیانە گەورانە دەكاتەوە، كە بە ھۆی ئێران و ڤەنزوێلاوە لە بازاڕەكاندا دروست بووە.
H.B