فڕۆكه‌كانی توركیا چیای مه‌تینیان بۆردومان كرد
دووه‌م جاره له سه‌ره‌تای ئه‌م مانگه‌وه
K24 – دهۆك:
فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی سوپای توركیا، جارێكی دیكه چیای مه‌تین و پاوانی گوندی گوهه‌رز و به‌لاڤه‌ی سنووری ده‌ڤه‌ری به‌رواری باڵا و نهێلیان بۆردومان كرد.
ئه‌و ناوچانه‌ی بوونه ئامانجی بۆردومانی ئێواره‌ی رابردووی فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی توركیا، سه‌رجه‌میان كه‌متر له 7 كیلۆمه‌تر له سه‌نته‌ری قه‌زای ئامێدییه‌وه دوورن.
به‌شێكی زۆری هاووڵاتیانی ناوچه‌كه و گوندنشینیان، ناچار بوون ماڵ و حاڵی خۆیان بهجێبهێڵن و ئاواره بن.
تا ئێستا راده‌ی زیانه‌كانی ئه‌و بۆردومانه نه‌زانراوه و هاووڵاتیانی ناوچه‌كه ترسیان هه‌یه له دووباره بوونه‌وه‌ی ئه‌و بۆردومانانه.
سوپای توركیا به پاساوی بوونی چه‌كدارانی په‌كه‌كه له ناوچه شاخاوییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان، ماوه‌ی چه‌ند ساڵێكه به به‌رده‌وامی بۆردومانی گوند و ناوچه شاخاوییه‌كانی سه‌ر سنووری نێوان هه‌رێمی كوردستان و توركیا ده‌كات.
ئه‌مه دووه‌مجاره، له ماوه‌ی كه‌متر له مانگێكدا فڕۆكه‌كانی توركیا چیای مه‌تین و ده‌وروبه‌ری بۆردومان بكه‌ن.
پێشتر له 4ی ئه‌م مانگه‌دا فڕۆكه‌كانی توركیا چه‌ند كاتژمێرێك به‌سه‌ر ئاسمانی ناوچه‌كه‌دا سووڕانه‌وه و بۆردومانی چڕی ناوچه‌كه‌یان كردبوو.
به گوێره‌ی زانیارییه رۆژنامه‌وانییه‌كان، له سه‌ره‌تای ئه‌مساڵه‌وه، فڕۆكه‌كانی توركیا زیاتر له 30 جار بۆردومانی ناوچه سنوورییه‌كانیان كردووه و پێنج جاریش سنووری به‌رواری باڵا و ئامێدییان بۆردومان كردووه. له ئاكامیشدا چوار هاووڵاتی گیانیان له‌ده‌ستداوه.
چیای مه‌تین ده‌كه‌وێته باكووری خۆرئاوای ئامێدی له سنووری پارێزگای دهۆك و 3 كیلۆمه‌تر له سه‌نته‌ری ئامێدی و 90 كیلۆمه‌تریش له سه‌نته‌ری شاری دهۆكه‌وه دووره. 1700 مه‌تریش له ئاستی رووی ده‌ریاوه به‌رزه.