ئه‌مرۆ ریال مه‌درید كه‌ریم بێنزێمای له‌ده‌ستدا
ریال مه‌درید هه‌واڵێكی خێرای له باره‌ی بێنزێما بڵاو كرده‌وه
کەریم بێنزیما لە راهێنانەکانی ئەمڕۆی یانەکەی تووشی پێکان بوو، چاوه‌ڕێ ده‌كرێت بۆ یارییه‌كه‌ی سبه‌ی ریال مه‌درید دووربخرێته‌وه.
ماڵپەری فەرمی یانەی ریال مەدریدی ئیسپانیا بڵاویکردەوە گۆڵكاری فڕەنسی ئەم وەرزەی یانەکەیان لە راهێنانەکانی ئەمڕۆی یانەکەی بە هۆی گرژبوونی ماسولکەکانی قاچی بەشداری نەکرد و بەم هۆیەوە ئەستەمە بتوانێت یاری شەوی داهاتووی یانەکەی بەرامبەر رایۆ ڤایێکانۆ بەشداری بکات.
بێنزیما ئەم وەرزە توانیویەتی ئاستێکی باش پێشکەش بکات و لە کۆی 34 یاری 21 گۆڵ و شەش ئاسیستی تۆمار کردووە.
بێنزێمای ته‌مه‌ن 31 ساڵ، له هاوینی 2009 له یانه‌ی لیۆنی فره‌نساوه به به‌های 29 ملیۆن یۆرۆ په‌یوه‌ندی به ریال مه‌درید كرد، له سه‌رجه‌م پاڵه‌وانێتییه‌كان 462 یاری بۆ ریال مه‌درید كردووه، 222 گۆڵ و 123 ئاسیستی تۆمار كردووه، ئه‌م وه‌رزه‌ش به باشترین وه‌رز تێپه‌ڕ ده‌كات، به‌وپێیه‌ی له كۆی 50 یاری، 30 گۆڵ و 10 ئاسیستی كردووه، له دوایین یاریش هاتریكی بۆ ریال مه‌درید كرد.
.jpg)