ئوردن چاوی له‌ هه‌رێمی كوردستانه‌ بۆ كاری وه‌به‌رهێنان

"ده‌یه‌وێت لقی تایبه‌تی وه‌به‌رهێنانی دارایی خۆی له‌ كوردستان بكاته‌وه‌"

K24- هه‌ولێر:

له ‌هه‌ولێر كۆنفرانسی په‌رپێدانی دارایی له‌نێوان ژووری بازرگانیی پیشه‌سازی و كۆموڵه‌ی برایه‌تی ئوردنی به‌ڕێوه‌چوو.

‌مه‌به‌ست له‌و كۆنفرانسه‌ بۆ زیاتر گرنگی دانه‌ به‌ وه‌به‌رهێنانی دارایی له‌ كوردستان و ده‌یه‌وێت لقی تایبه‌تی خۆی به‌ وه‌به‌رهێنانی دارایی له ‌كوردستان بكاته‌وه‌.

لایه‌نی ئوردنی ئاماده‌یی ئه‌وه‌شی نیشانداوه‌، هاوكاری بارزگانه‌ كورده‌كان بكه‌ن.

له‌ به‌رامبه‌ریشدا ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی هه‌ولێر دووپاتیده‌كاته‌وه‌، ئه‌وان ته‌واوی ئاسانكاری بۆ هه‌ر وه‌به‌رهێنه‌رێك ده‌كه‌ن، كه‌ بێته‌ هه‌رێمی كوردستان و كاری وه‌به‌رهێنان له‌گشت سێكته‌ره‌كاندا بكات.

H.B