به‌ فه‌رمی ستافی راهێنه‌رانی یانه‌ی هه‌ولێر ده‌ستیان له‌كاركێشایه‌وه‌

هه‌ولێر ناسنامه‌ی راهێنه‌ری نوێی یانه‌ی هه‌ولێری ئاشكرا كرد

دوای زنجیره‌یه‌ك ئه‌نجامی خراپ له‌ خولی نایابی عێراق، دەستەی راھێنەرانی یانەی ھەولێر بەفەرمی دەستلەکارکێشانەوەی خۆیان پێشکەش بە یانەکە کرد و قبوڵیش كرا.

ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌، 29 نیسانی 2019، دەستەی کارگێری یانەی ھەولێر لە کۆبوونەوەی خۆیدا بەفەرمی دەستلەکارکێشانەوەی ھەریەکە نازم شاکری راهێنه‌ری یانه‌كه‌ و فاروق عەبد ئەلجاسم یاریدەدەری و ھادی جابری راھێنەری گۆڵپارێزی قبوڵکرد.

ھەر لەم کۆبوونەویدا بەفەرمی یانەی ھەولێر ئەکرەم ئەحمەد سەلمانی وەکو راھێنەر دەستنیشان کرد و ھەریەکە لە (تەھا قادر) و ( حەیدەر مەحموود) بووە یاریدەدەری راھێنەر و (کاوە ئیبراھیم) بووە راھێنەری گۆڵپارێز.

ستافی راھێنەرانی نوێ سبه‌ی سێشەممە دەستبەکار دەبێت، رۆژی هه‌ینی داهاتوو یاری یانەی ھەولێر بەرانبەر نەفت میسان دەبێتە یەکەم یاری فەرمی دەستەی راھێنەران.

ئەکرم سەلمان یەکەم نازناوی خولی نایابی عێراقی بۆ یانەی ھەولێر بەدەست ھێنا لە وەرزی (٢٠٠٦-٢٠٠٧) و راھێنەرایەتی چەندین یانەی عێراق و ئوردن و یەمەن و بەحرێن بەرێوەبردووە و راھێنەرایەتی ھەڵبژاردەی عێراقیش بووه‌.

ئه‌كره‌م سه‌لمان راهێنه‌ری یانه‌ی هه‌ولێر له‌ كاتی مه‌شقه‌كانی یانه‌ی هه‌ولێر له‌ وه‌رزی 2007 ـ 2007
ئه‌كره‌م سه‌لمان راهێنه‌ری یانه‌ی هه‌ولێر له‌ كاتی مه‌شقه‌كانی یانه‌ی هه‌ولێر له‌ وه‌رزی 2007 ـ 2007