سبه‌ی گه‌ڕێكی ئاگرین له خولی نایابی كوردستان به‌رێوه ده‌چێت
پێشمه‌رگه‌ی هه‌ولێر یاریی له‌سه‌ر نازناوی ئه‌م وه‌رزه‌ی ده‌كات
ئێواره‌ی سێشه‌ممه گه‌ڕی 25ـه‌می خولی نایابی كوردستان به‌ڕێوه‌ده‌چێت، سه‌رجه‌م یارییه‌كانیش له كاتژمێر (3:30) به‌ڕێوه ده‌چێت، له گرنگترین یاریی ئه‌م گه‌ڕه پێشمه‌رگه‌ی هه‌ولێر یاریی له‌سه‌ر نازناوی ئه‌م وه‌رزه به‌رامبه‌ر هه‌ندرێن ده‌كات، له پله‌كانی خواره‌وه‌ش شه‌ڕی مانه‌وه له خوله‌كه گه‌رمه.
پێشمه‌رگه‌ی هه‌ولێر یاریی له‌سه‌ر نازناوی ئه‌م وه‌رزه‌ی ده‌كات
پێشمه‌رگه‌ی هه‌ولێرله به‌رزاییه‌كانی پیرمام باوه‌ش بۆ هه‌ندرێن ده‌كاته‌وه، پێشمه‌رگه به یه‌كسان بوون له‌م یارییه راسته‌وخۆ ده‌بێته پاڵه‌وانی ئه‌م وه‌رزه‌ی خولی نایابی كوردستان، كوڕانی سه‌میر بابۆ ده‌یانه‌وێت له‌م یارییه له هه‌ندرێن ببنه‌وه و بۆ جاری دووه‌م له مێژووی یانه‌كه ببنه پاڵه‌وان.
له به‌رامبه‌ردا یانه‌ی هه‌ندرێن ته‌نیا شه‌ڕی مانه‌وه له خوله‌كه ده‌كات، تیپه‌كه‌ی دڵشاد مه‌عرووفی راهێنه‌ری یانه‌ی هه‌ندرێن به‌هۆی ناجێگیری له ئاستی یانه‌كه و گۆڕانێكی زۆر له ریزی پێكهاته‌كه‌ی نه‌یتوانیوه ئه‌م ورزه وه‌ك وه‌رزی رابردوو به ئاستێكی نایاب و جێگیر ده‌ربكه‌وێت و تا ئه‌م كاتانه مه‌ترسی دابه‌زینی بۆ خولی پله‌یه‌ك له‌سه‌ره.
ده‌ربه‌ندیخان دۆزه‌خه‌كه‌ی بۆ نه‌ورۆز داگیرساندووه
ده‌ربه‌ندیخان له یاریگا پڕ هانده‌ر و جۆش و خرۆشه‌كه‌ی خۆی میوانداری نه‌ورۆز ده‌كات، شینپۆشه‌كانی ده‌ربه‌ند له‌م وه‌رزه شێری ماڵه‌وه و رێوی ده‌ره‌وه‌ن، له یاریگای خۆیان وه‌ك پۆڵا به‌ڕووی تیپه‌كه‌اندا ده‌وه‌ستن و تا ئێستا رێگه‌یان به هیچ یانه‌یه‌ك نه‌داوه ئاهه‌نگ له نێو یاریگه‌ی ده‌ربه‌ندییه‌كان بگێرن و مانه‌وه‌شیان له خوله‌كه مسۆگه‌ر كردووه، به‌ڵام له ده‌ره‌وه‌ی یاریگه‌ی خۆیان 6 یارییان دۆڕاندووه.
له به‌رامبه‌ردا نه‌ورۆز هێشتا به فه‌رمی له بردنه‌وه‌ی نازناوه‌كه دانه‌بڕاوه و هیوایه‌كی لاوازی ماوه و بۆ ئه‌م یارییه‌ش دوو ئامانجی هه‌یه و بردنه‌وه‌ی خۆی و شكستی پێشمه‌رگه‌ی هه‌ولێر، بۆ ئه‌وه‌ی گه‌ری كۆتایی ئه‌نجامێكی چاوه‌ڕواننه‌كرا و رووبدات و ببێته پاڵه‌وان، بۆ ئه‌م یارییه‌ش پرسیار عه‌بدولره‌زاق ده‌یه‌وێت هێز و توانای تیپه‌كه‌ی بسه‌لمێنێت و ببێته یه‌كه‌مین یانه كه له نێو یاریگه‌ی ده‌ربه‌ندیخان 3 خاڵ به‌ده‌ست بێنێت.
هه‌ولێر و گرنگترین یاریی ئه‌م وه‌رزه‌ی ده‌كات
هه‌ولێر له یاریگای خۆی رووبه‌ڕووی ئارارات ده‌بێته‌وه، زه‌ردپۆشه‌كانی قه‌ڵاومنار ئه‌م وه‌رزه بارودۆخیان باش نییه له بری جه‌نگان له‌سه‌ر نازناوی خوله‌كه كه‌چی شه‌ری مانه‌وه ده‌كات، بۆ ئه‌م یارییه‌ش هه‌ولێر ته‌نها بردنه‌وه‌ی له‌به‌رده‌مه ئه‌گه‌رنا ره‌نگه له كۆتاییدا كار له‌كار بترازیت و بۆ یه‌كه‌مجار بۆ ریزی پله‌یه‌كه‌كان دابه‌زن، هه‌رچه‌نده هه‌ولێر له‌گه‌ڵ راهێنه‌ره نوێیه‌كه‌یان حه‌وت خاڵیان به‌ده‌ستهێناوه، به‌ڵام هێشتان مانه‌وه‌ی خۆیان مسۆگه‌ر نه‌كردووه.
له به‌رامبه‌ردا ئارارات له‌م وه‌رزه به راهێنه‌رایه‌تی ئه‌نوه‌ر محه‌مه‌د جیاواز له ساڵانی پێشووتر باشترین ئاستی خۆی پیشانداوه، به‌ڵام له كۆتاییه‌كه‌یدا له ململانێكردنی نازناوه‌كه شكستی هێنا، تا ئه‌م كاتانه تیپه‌كه‌ی پیرمام به كۆكردنه‌وه‌ی 38 خاڵ له پله‌ی سێیه‌م ده‌بینرێت.
دهۆك ده‌یه‌وێت گازی باكوور به‌ره‌و هه‌ڵدێر به‌رێت
دهۆك بۆ ئه‌م یارییه میوانداریی گازی باكوور ده‌كات، زه‌ردپۆشه‌كانی دهۆك ئه‌م یارییه به ده‌رفه‌ت ده‌زانن تا تۆڵه‌ی شكسته گه‌وره‌كه‌ی قۆناخی یه‌كه‌م له گاز بكه‌نه‌وه كاتێك به پێنج گۆڵ یارییه‌كه‌یان دۆڕاند، كه تا ئه‌وكات دهۆك هیچ یارییه‌كی نه‌دۆڕانبوو، به‌ڵام گازی باكوور دهۆكی شۆك كرد و فێری دۆڕانی كرد، بۆیه هه‌رمان ساڵحی راهێنه‌ری دهۆك هه‌وڵده‌دات تۆڵه‌ی ئه‌م شكسته بكاته‌وه و به یه‌كجاری گازی باكوور له لێواری دابه‌زین نزیك بكاته‌وه.
له به‌رامبه‌ردا گازی باكوور له ناوچه مه‌ترسیداره، بۆیه عیماد قادری راهێنه‌ری گاز جگه له بردنه‌وه هیچ چاره‌یه‌كی دیكه‌ی نییه، ئه‌گه‌رنا ده‌بێت ماڵئاوایی له خولی نایاب بكات، به‌ڵام به گوێره‌ی ئاوڕدانه‌وه له ئه‌نجامه‌كانی ئه‌م وه‌رزه ده‌رفه‌تی بردنه‌وه‌ی گازی باكوور له‌م یارییه لاوازه چونكه ئه‌م وه‌رزه هیچ یارییه‌كی له ده‌ره‌وه‌ی یاریگه‌ی خۆی نه‌بردۆته‌وه.
برایه‌تی ئه‌ركی ئاسانه
برایه‌تی له یاریگای خۆی میوانداریی ئاكرێ ده‌كات، گه‌ڕی رابردووش سه‌ركه‌وتنه‌كانی فاتیح حه‌مه‌خانی راهێنه‌ری برایه‌تی له‌سه‌ر ده‌ستی زاخۆیه‌كان وه‌ستێنرا، بۆیه ده‌یانه‌وێت به ئاكرێ خۆیان راستبكه‌نه‌وه و مانه‌وه‌شیان به رێژه‌یه‌كی زۆر له نایاب مسۆگه‌ر بكه‌ن، به‌ڵام سروشتی سه‌وزپۆشه‌كانی برایه‌تی له‌م وه‌رزه‌دا له‌گه‌ڵ تیپه لاوازه‌كان باش ده‌رناكه‌وێت، له قۆناخی یه‌كه‌میش به گۆڵێكی بێوه‌ڵام به ئاكرێ دۆڕا، له كاتێكدا خراپترین تیپی ئه‌م وه‌رزه‌ی خوله‌كه بوو.
له به‌رامبه‌ردا ئاكرێ هه‌گبه‌یه‌كی به‌تاڵی هه‌یه و مێژوویه‌كی خراپی له یه‌كه‌م وه‌رزی خولی نایاب تۆمار كرد، به‌ڵام ده‌یه‌وێت گورزێك له برایه‌تی بدات و له‌گه‌ڵ خۆیدا بۆ ریزی پله یه‌كه‌كان رایماڵێت، به‌شێك له یاریزانه‌كانی ئاكرێ هه‌وڵده‌ده‌ن ئاستێكی باش نیشان بده‌ن و بۆ وه‌رزی داهاتوو رووبه‌كه‌نه‌وه یانه‌كانی دیكه‌ی خولی نایاب یاریی بكه‌نه‌وه.
شێروانه و پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی له كه‌لار به‌یه‌ك ده‌گه‌ن
له كه‌لار شێروانه میوانداریی پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی ده‌كات، شێروانه ده‌یه‌وێت له دواین یاریی نێو یاریگای خۆی به ئه‌نجامێكی باش له‌م وه‌رزه‌دا ماڵئاوایی له جه‌ماوه‌ره‌كه‌ی بكات و مانه‌وه‌ی خۆشی له خوله‌كه له یاریگای خۆی رابگه‌ینێت، بۆیه وه‌لید محه‌مه‌د راهێنه‌ری یانه كه‌لارییه‌كه هه‌وڵی بردنه‌وه ده‌دات، بۆ ئه‌وه‌ی گیانی بردنه و باوه‌ڕبه‌خۆبوون له لایه‌ن یاریزانه‌كان به‌هێزتر بكات، له به‌رامبه‌ردا پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی دوای زنجیره‌یه‌ك سه‌ركه‌وتن هه‌فته‌ی رابردوو تووشی شكست هاتن، بۆیه یاسین مه‌نافی راهێنه‌ری پێشمه‌رگه ده‌یه‌وێت به بردنه‌وه له شێروانه هانده‌رانی ئاشت بكاته‌وه.
زێره‌ڤانی و زاخۆ له دێربی بادینان به‌یه‌كده‌گه‌ن
زێره‌ڤانی له یاریگای خۆی میوانداریی زاخۆ ده‌كات، تیپه‌كه‌ی سلێمان ره‌مه‌زان هه‌رگیز به‌و شێوه خراپه ده‌رنه‌كه‌وتووه، یاریی به دوای یاریی ئاستیان خراپتر ده‌بێت، له كاتێكدا ئه‌وان خاوه‌نی زۆرترین ناسناوی خولی نایابن، بۆیه زێره‌ڤانی بۆیه ده‌یه‌وێت هه‌رچۆنێك بێت بۆ رازیكردنه‌وه‌ی جه‌ماوه‌ره‌كه‌یان له زاخۆ ببنه‌وه، زێره‌ڤانی خاوه‌نی 31 خاله و خانه‌ی حه‌وته‌می گرتووه، مه‌ترسی دابه‌زینیشی لێده‌كرێت، بۆیه به‌هر نرخیك بێت ده‌یه‌وێت له زاخۆ بباته‌وه.
زاخۆ هاوشێوه‌ی به‌شێكی دیكه له یانه‌كانی خولی نایابی كێشه‌ی له ده‌ره‌وه‌ی یاریگای خۆی هه‌یه و ناتوانێت بیباته‌وه، بۆیه ئه‌م یارییه تووشی زه‌حمه‌تی زۆر ده‌بێت به‌تایبه‌ت به‌رامبه‌ر تیپێك یاریی ده‌كات، هیچ كاتێك ئامانی نییه و هه‌ڵده‌ستێته‌وه و ئه‌نجامێكی گه‌وره تۆمار ده‌كات، زاخۆ و به‌لایه‌نی كه‌م به خاڵیك رازیه بۆ ئه‌وه‌ی گه‌ری داهاتوو شه‌ری مانه‌وه له یاریگای خۆی بكات، خاوه‌نی 29 خاڵن و له پله‌ی ده‌یه‌م دێن.
