بەغدا مووچەی پێشمەرگە دەنێرێت
واژۆی له‌سه‌ر كراوه
K24- هه‌ولێر:
سەفین دزەیی, گوتەبێژی حكوومەتی ھەرێمی كوردستان بە كوردستان24 ی راگەیاند، بەغدا واژۆی لەسەر ناردنی مووچەی پێشمەرگە كردووە.
دزه‌یی دووپاتی كرده‌وه، به گوێره‌ی رێككه‌وتنی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا، ده‌بێت حكوومه‌تی فیدراڵ، بڕی 525 ملیار دینار وه‌ك مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان بنێرێت، تا ئێستاش 460 ملیار گه‌یشتووه‌ته هه‌رێم و نزیكه‌ی 68 ملیار دینار ماوه، كه پێویسته بۆ مووچه‌ی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه بنێردرێت.
وته‌بێژی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان نه‌یشارده‌وه كه له دوو مانگی رابردووش‌دا به‌غدا ته‌نیا 460 ملیاره‌كه‌ی ناردووه، به‌ڵام ئێستا باس له‌وه ده‌كرێت، كه به‌غدا ئه‌و 68 ملیاره‌ش ره‌وانه بكات، به ناردنی ئه‌و بڕه پاره‌یه‌ش، كه تایبه‌ته به مووچه‌ی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه، بارگرانیی سه‌ر شانی حكوومه‌تی هه‌رێم كه‌متر ده‌بێته‌وه.
H.B