وشه‌ی كوردستان لە توركیادا دەبێتەوه به بابه‌تی ڕۆژ
هه‌ده‌په: كوردستان راستییه‌كی مێژووییه
K24 - ئەنقەرە
له توركیا جارێكی دیكه به‌كارهێنانی وشه‌ی كوردستان و جوگرافیای كوردستان، ده‌بێته بابه‌تی گفتوگۆ و مشت‌ومڕ. په‌رله‌مانی توركیا وشه‌ی كوردستان، ناوچه كوردییه‌كان، هه‌رێمی كوردی قه‌ده‌غه كردووه و له‌م رووه‌شه‌وه په‌رله‌مانتارانی پارتیی دیموكراتی گەلان (هه‌ده‌په)، ناڕه‌زایه‌تیی توند دژی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مان نیشان ده‌ده‌ن و ده‌ڵێن "كوردستان راستییه‌كی مێژووییه".
زیاتر لە ساڵێك پێش ئێستا لە پەرلەمانی توركیا به‌كارهێنانی وشەی كوردستان قەدەغە كرا و بۆ ئەو پەرلەمانتارانەش كه وشەی كوردستان بەكار بێنن، سزا دیار كرابوو. لەبەرامبەر ئەو بڕیارەشدا عوسمان بایدەمیر، پەرلەمانتاری ھەدەپە لەناو پەرلەمان رایگەیاند "من لە كوردستان ھاتووم و كوردستان لەناو دڵم دایە"، ئەمەش كاردانەوەی لێ كەوتەوە. بۆیه پەرلەمانتارانی ھەدەپە پێشنیازێكیان دایە دەستەی سەرۆكایەتیی پەرلەمانی توركیا، كە بە شێوەیەكی زانستی لێكۆڵینەوە لە وشەی كوردستان و شار و شارۆچكەكانی بكرێت، بەڵام ئەو داوایە لەلایەن سەرۆكی پەرلەمان رەتكرایەوە.
حوسێن كاچماز، پەرلەمانتاری ھەدەپە لە پەرلەمانی توركیا بە كوردستان24ی راگەیاند: "دەسەڵاتی ئاكەپە جارێكی دیكە نیشانی دا، كە ھەموو كات دژی كورد و كوردستانە، بەڵام ھەرچی دەبێت با ببێت، ئێمە ھەر دەڵێین كوردستان ھەیە و ھەر دەشمێنێت".
ئەو پرسە لەلایەن ژمارەیەك لە رێكخراوەكانی كۆمەڵی مەدەنی بووەتە مژاری گەرم و سەرۆكی كۆمەڵەی IHD دەڵێ: "پەرلەمانی توركیا مێژووی وڵاتی خۆی نازانێت، ئەگەر ئەوان مێژوو بخوێننەوە، دەزانن كورد و كوردستان ھەیە".
ھ.م